پزیشکیان کابینەکەی دەداتە پەرلەمان؛ خەڵک چاوەڕوانی وەزیری گەنج دەکەن

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران ئەم رۆژانە زۆر سەرقاڵە، چونکە ماوەیەکی کەمی لە بەردەم ماوە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی و پێشکێشکردنی ناوی وەزیرەکان بە پەرلەمان. 
 
محەممەدجەواد زەریف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی دەڵێت، "تەنیا چەند رۆژێکە بەرپرسیارێتییە نوێیەکەم وەرگرتووە، خەریکی گفتوگۆین، بەڵام لە ئەنجوومەنی قۆناخی راگوزەریش کارەکان بەردەوامن بۆ یارمەتیدانی سەرۆککۆمار و راوێژپێدانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و دواتریش لەگەڵ سەرۆککۆمار کۆبوونەوەیەکمان دەبێت لەم بارەیەوە."
 
بەپێی دەستووری ئێران، دوای سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی، سەرۆککۆمار دوو هەفتە کاتی لەبەردەمە بۆ ئەوەی کابینەکەی پێکبهێنێت و ناوی وەزیرەکانی بۆ پەرلەمان بنێرێت. لەو ماوە یاساییە 10 رۆژی تێپەڕیوە و تەنیا چەند رۆژێکی کەمی ماوە.
 
شەهرام دەبیری، جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری پەرلەمان دەڵێت، بەربژێری وەزیر بۆ زۆربەی وەزارەتەکان دیاریکراون و رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، مەسعود پزیشکیان ناوی ئەندامانی کابینەکەی پێشکێشی پەرلەمان دەکات.
 
پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت، خۆیان ئامادە کردووە و دوای گەیشتنی ناوی وەزیرەکان بە زووترین کات تاوتۆی پێکهاتەی کابینەی نوێ و بەرنامەی وەزیرە پێشنیازکراوەکان دەکەن.
 
لەگەڵ ئەوەشدا، داوا دەکرێت سەرۆککۆماری نوێ بەڵێنەکانی بباتە سەر و لە حکومەتەکەیدا رۆڵ و پێگەیەکی باش بداتە گەنجان.
 
موحسین زەنگەنە، پەرلەمانتاری توربەتی حەیدەرییە رایگەیاند، "بەڕێز پزیشکیان بە دەنگی گەنجان هاتووەتە سەر کار، هیوادارین کورسیی وەزارەتەکان نەداتە کۆمەڵێک کەسی بەساڵاچوو. رەنگە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان بێت کە بە درووشم و دەنگی گەنجان بێیتە سەر دەسەڵات و دواتر کەسانی بەساڵاچوو بکەیتە وەزیر."
 
چاوی ئێرانییەکان لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەبێت بۆ ئەوەی پزیشکیان کابینەکەی پێشکێشی پەرلەمان بکات، پەرلەمانێک کە زۆرینەی کورسیەکانی لە دەست لایەنە نەریتخواز و تووندڕۆکاندایە و، ئەگەری ئەوە هەیە کێشەی بۆ دروست بکات. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسماعیل هەنییە.

ئێران: هیچ کەسێک بەهۆی تێوەگلان لە کوشتنی هەنییە دەستگیرنەکراوە

رۆژی سێشەممە، 6ـی ئابی 2024، ئەسغەر جیهانگیر، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە دەستیپێکردووە و لەگەڵ تەواوبوونیشی ئەنجامەکەی رادەگەیێندرێت.