پزیشکیان: لە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا پابەندی رێنماییەکانی رێبەر دەبین

09-04-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بەپێی رێنمایی و راسپاردەکانی عەلی خامنەیی لە کۆبوونەوەی عومان ئامادە دەبێت.
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025) مەسعود پزیشکیان رایگەیاند، "پێداگرن لەسەر ئەوەی گفتوگۆ و دانوستاندن لەبارەی ئەو پرسانەوە نەکەن، کە لەلایەن رێبەری کۆماری ئیسلامییەوە رەتکراونەتەوە کە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت."
 
پزیشکیان ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵوێستی ئێمە لەبارەی ئەو پرسانەی رێبەر چەندینجار ئاماژەی پێیانداوە، بە تەواوی روونە. لەبارەی ئەو پرسانەی لە رابردوودا توانیومانە پێکەوە کاربکەین و ئێستاش دەتوانین، پشت بە خوا گفتوگۆ دەست پێبکات."
 
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، "وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بەپێی رێنمایی و راسپاردەکانی عەلی خامنەیی لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە لە عومان ئامادە دەبێت و، ناڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ شاندی ئەمریکا دەکات."
 
رۆژی دووشەممە (7-4-2025) سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو وڵاتەکەی گفتوگۆی راستەوخۆ و ئاست باڵا لەگەڵ ئێران دەکات بۆ دیاریکردنی چارەنووسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، تارانیش پشتڕاستی کردەوە.
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران بەشێوەیەکی "راستەوخۆ" دەبن.
 
ترەمپ گوتی، هیواخوازە لەگەڵ تاران بگەنە رێککەوتن، بەڵام هۆشداریی دا لەوەی "مەترسیێکی گەورە" دەکەوێتە سەر ئێران، ئەگەر دانوستاندنەکان سەرکەوتوو نەبن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە