ئێران سێشەممەی وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد

09-03-2024
نیشانەکردن رەمەزان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی بینینی مانگ لە نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، رۆژی سێشەممە 12ـی مانگی وەکو یەکەم رۆژی رەمەزان دەستنیشانکرد.
 
رۆژی شەممە 9ـی ئاداری 2024، دەستەی بینینی مانگ لە نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند "رۆژی سێشەممە، 12ـی مانگی ئادار یەکەم رۆژی رەمەزانە."
 
ئەو دەستەیە دەڵێت "رۆژی یەکشەممە بەهۆی کەشوهەواوە بینینی مانگ کارێکی ئەستەمە و رۆژی دووشەممە ئاسمان بەتەواوەتی ساماڵە و لەو رۆژەدا خەڵک دەتوانن بە روونی مانگ ببینن، بۆیە رۆژی سێشەممە وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەستنیشاندەکەین." 
 
بەگوێرەی راگەیاندنی دەستەی بینینی مانگی ئێران "ئەگەر بەهۆی کەشوهەواوە نەتوانی مانگ ببینی تاوەکو دڵنیابیتەوە کە کۆتایی مانگی شەعبانە، ئەگەر رۆژووش بگریت، ناتوانی نیەتی مانگی رەمەزانی لێ بهێنیت."
 
لە ئێران تەنیا شیعەمەزهەبەکان پابەندی دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزانن لەلایەن نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبن و هەموو ساڵێک سوننەمەزهەبەکان پشت بە لیژنەی سعودییەی بینینی مانگ دەبەستن.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە