سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هەوڵی دروستکردنی نائارامی لە هیچ شوێنێک نادەین

08-10-2024
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، توانای بەرگریی ئێران بە جۆرێکە کە رێگە بە "دەستدرێژی" بۆ سەر وڵاتەکەی نادات. ئاماژە بەوەش دەکات، هەوڵی دروستکردنی نائارامی لە هیچ شوێنێک نادەن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تشرینی یەکەم محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە ئامادەیی دامودەزگا سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل رایگەیاند، "توانای بەرگریمان بە جۆرێکە کە رێگە بە دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتەکەمان نادەین. ئەرکی هەمووان لە کۆماری ئیسلامیدا هەوڵدانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی بەردەوام."
 
قالیباف دەڵێت، "هەرگیز بەنیازی پاوانخوازی نین و هەوڵی دروستکردنی نائارامیش لە هیچ شوێنێک نادەین، بەڵام توانای بەرگریمان بە جۆرێکە کە رێگە بە دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتەکەمان نادەین و ئەگەر کەسێکیش ئەو بوێرییەی هەبێت، ئەوا وەڵامی ئێمەی لە ئۆپەراسیۆنی سادق 1 و 2 دا بینی."
 
ئۆپەراسیۆنی سادق 1 زاراوەیەکە ئێران بۆ هێرشە مووشەکییەکەی مانگی نیسان بۆسەر ئیسرائیل بەکاری دەهێنێت. ئۆپەراسیۆنی سادق 2ش بۆ هێرشەکەی 1ی ئەم مانگە بۆسەر ئیسرائیل بەکاردێنێت. 
 
لێدوانەکە لە کاتێکدایە، بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل دەڵێن، هەر وڵات و هێزێک هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەیان ئەوانیش وەڵامیان دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی بەرپەرچدانەوەی گومبەزی ئاسنینی ئیسرائیل بۆ هێرشێکی مووشەکیی ئێران. وێنە: Reuters

سوپای ئێران: زایۆنییەکان دەست بۆ هەر تاوانێکی دیکە ببەن، وەڵامێکی وێرانکەریان دەدرێتەوە

فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران دەڵێت، "ئەگەر زایۆنییەکان لە بەرامبەر وەڵامی ئێمەدا دەست بۆ هەر تاوانێک ببەن، وەڵامێکی وێرانکەرتر وەردەگرن." ئاماژە بەوەش دەکات، لە داهاتوویەکی نزیکدا "زایۆنییەکان" باجێکی قورس دەدەن، ئەوەش بەهۆی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵاوە