لە گوندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان شیعە و سوننە پێکەوە یادی عاشوورا دەکەنەوە

08-08-2022
رووداو @Rudawkurdish
بەڕێوەچوونی یادی عاشوورا لە گوندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان
بەڕێوەچوونی یادی عاشوورا لە گوندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ماتەمگێڕانە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 1383 ساڵ بەسەر کوژرانی سێیەم ئیمامی شیعە مەزهەبەکان لە شەڕی کەربەلا. لە گوندی قۆپی باباڵی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، رێوڕەسمەکە جیاوازە لە شوێنەکانی دیکە؛ لەو گوندە کە دوایین گوندی ناوچەی شاروێران بەرەو شامات، کورد و ئازەری پێکەوە دەژین و لە رێوڕەسمە ئایینییەکانی یەکدیدا بەشداری دەکەن.
 
ئەو گوندە نزیکەی 120 ماڵە و 550 کەس دانیشتووی هەیە. پێشتر زۆربەی دانیشتووانی کورد بوون، بەڵام ئێستا ژمارەی ئازەرییەکان نزیکەی دوو هێندەی کورد دەبێت. ئەوان لە کۆنەوە لەو گوندە پێکەوە ژیاون، ئەو کێشە و ناکۆکییانەی لە شوێنەکانی دیکە هەیە، لەسەر دانیشتووانی ئەو گوندە کاریگەریی نەبووە، تەنانەت زمانی یەکدیش فێربوون. ئازەرییەکان بە کوردی و کورد بە ئازەری قسە دەکەن.
 
لە رێوڕەسمی عاشوورای ئەمساڵیشدا، دانیشتووانی کوردی گوندی قۆپی باباڵی، لەگەڵ هاوگوندییە ئازەرییەکانیان بەشداربوون. لێرە و لە شوێنەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە شێوازی جیاواز یادی بۆنەکانی عاشوورا و تاسووعا دەکەنەوە. دەستەی شینگێڕان شین دەگێڕن، لەخۆ دەدەن و سنگ دەکوتن، لە هەندێک ناوچەش قوڕ دەپێون.
 
عاشوورا دەیەم رۆژی مانگی موحەڕەمە لە ساڵی کۆچیدا، لەو رۆژەدا لە ساڵی 61ی کۆچی، حوسێن کوڕی ئیمام عەلی و ژمارەیەک لە یاوەرانی لە شەڕی کەربەلا کوژران. شیعە مەزهەبەکان ساڵانە بە شین و ماتەمگێڕان یادی ئەو رووداوە دەکەنەوە. بەشێک لە سوننە مەزهەبەکانیش گرنگی بە رۆژی 10ی موحەڕەم دەدەن. ئەوان پێیانوایە لەو رۆژەدا موسای پێغەمبەر لە دەستی فیرعەون رزگاری بووە و بەو بۆنەوە بەڕۆژوو دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.