خواردنی گۆشتی سوور لە ئێران 50% دابەزیوە

08-08-2022
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سکرتێری ئەنجوومەنی پیشەسازی لە قوتوونانی گۆشتی سووری ئێران رایگەیاند، خواردنی گۆشتی سوور لەو وڵاتە بۆ هەر تاکێک بۆ 3 کیلۆ لە ساڵێکدا دابەزیوە. 
 
مەسعود رەسوڵی، سکرتێری ئەنجوومەنی پیشەسازی لە قوتوونانی گۆشتی سووری ئێران بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاند، هەر تاکێک لە ئێران زۆر کەمتر لە ئاستی مامناوەندی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان گۆشت دەخوات و ئێستا هەر تاکێک مانگانە بەشێوەی مامناوەندی چارەکێک گۆشت دەخوات کە ساڵانە دەکاتە سێ کیلۆگرام. 
 
سەرەتای پاییزی رابردوو، بەڕێوەبەری گشتیی سەندیکای مەڕوماڵاتی ئێران رایگەیاند، خواردنی گۆشت بۆ هەر تاکێک لە 12 کیلۆوە بۆ 6 کیلۆگرام دابەزیوە.
 
ئاژانسی هەواڵی کاری ئێران راپۆرتێکی لەبارەی توانای کرێکاران بۆ کڕینی گۆشتی سوور بڵاوکردووەتەوە و تێیدا کرێکارێکی شارەوانی دەڵێت، چەندین مانگە نەیتوانیوە گۆشتی سوور بکڕێت. 
 
نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە 150 هەزار تمەنەوە دەستپێدەکات تاوەکو سەرووی 200 هەزار تمەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە