رووداو دیجیتاڵ
گەنجێکی کورد لە پاڵەوانێتییەکی کاراتیدا لە تاران پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتیی کاراتی کیو کوشین رۆژی هەینی، 7ی شوباتی 2025 لە تاران بەڕێوەچوو و تێیدا گەنجێکی کورد بە ناوی هاوڕێ نیعمەتی لە کێشی 60 کیلۆگرام پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
هاوڕێ نیعمەتی ئەمڕۆ شەممە، 8ـی شوباتی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نزیکەی 14 ساڵە کاراتی دەکات و زیاتر لە 50 مەدالیای لە سەر ئاستی ئێران، ئاسیا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەدەستهێناوە.
27ی کانوونی یەکەمی 2024یش هاوڕێ نیعمەتی لە پاڵەوانێتییەکی دیکەی کاراتی لە تاران پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

هاوڕێ خەڵکی شاری بۆکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بە رووداوی راگەیاند، 15 رۆژی دیکە لە پاڵەوانێتی ئاسیادا بەشداری دەکات کە بڕیارە لە جۆرجیا بەڕێوەبچێت.
پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی ئێران بە بەشداریی 60 یاریزان لە رەگەزی نێر بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ