بەهۆی پیسبوونی هەواوە لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانی تاران پشووە

22 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری تاران دەڵیت، ئەمڕۆ چوارشەممە لە قوتابخانەکانی قۆناخی بنەڕەتی لە شارەکە لە هەردوو شیفتی بەیانیان و ئێواران پشووە.
 
کەمالئەدین جەعفەریان، جێگری پارێزگاری تاران بۆ کاروباری مەدەنی رایگەیاند، "بەهۆی پیسبوونی هەواوە لە تاران، رۆژی چوارشەممە لە سەرجەم قوتابخانەکانی قۆناخی بنەڕەتی لە هەردوو شیفتی بەیانیان و ئێواران پشووە."
 
جێگری پارێزگاری تاران بۆ کاروباری مەدەنی ئاماژەی بەوەش کرد، "پێویستە قوتابیان لە قۆناخەکانی دیکەی خوێندن دەمامک بەکاربهێنن."
 
نزیکەی مانگێکە پیسبوونی هەوا لە بەشی زۆری شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی زیاد بووە.
 
سووتاندنی مازۆت لە کارگەکان، خراپی بەنزین و کواڵێتیی ئۆتۆمبێلەکان بە هۆکاری سەرەکیی زیاتر پیسبوونی هەوای ئەو وڵاتە دادەنرێن.
 
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندرووستیی ئێران، ساڵانە 50 هەزار کەس لەو وڵاتە بەهۆی کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەواوە گیان لەدەستدەدەن.
 
پێشتر پیسیی هەوا زیاتر لە شارە گەورەکان دەبیندرا، بەڵام ئێستا شارە بچووک و بەشێک لە گوندەکانیشی گرتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاتووچۆ بە شەمەندەفەر لەنێوان تاران - وان لە هاوینی ساڵی 2020دا دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە راگیرا

کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئێران: هاتووچۆی نێوان تاران - وان بە شەمەندەفەر دەستپێدەکاتەوە

بەگوێرەی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئێران، مانگی داهاتوو هاتووچۆ بە شەمەندەفەر لەنێوان تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە و شاری وان لە باکووری کوردستان دەستپێدەکاتەوە