پڕۆژەیاسایەک لەبارەی خوێندنی وانەی زمانی دایک رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران کرا

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پڕۆژەیاسایەک لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای تایبەت بە خوێندنی زمان و ئەدەبی نەتەوەکانی نێو ئێران رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران کرا.
 
کارەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای خوێندنی زمان و ئەدەبی نەتەوەکانی نێو ئێران لە پەرلەمان تەواو بووە و پڕۆژەیاساکە رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران کراوە.
 
روحوڵڵا موتەفەکر ئازاد، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، پڕۆژەیاساکە بۆ جێبەجێکردنی مادەی 15ی دەستووری ئێران پێشکەشکراوە و تێیدا داواکراوە لە قوتابخانە و زانکۆکان رێگە بدرێت زمان و ئەدەبی نەتەوەکانی نێو ئێران بخوێندرێت.
 
لە مادەی 15ی دەستووری ئێراندا هاتووە، "زمان و شێوازی نووسینی فەرمی و هاوبەشی خەڵکی ئێران فارسییە و دەبێ تەواوی بەڵگەنامە و دەقە فەرمییەکان و کتێبەکانی خوێندن بەو زمانە بنووسرێن، بەڵام کەڵکوەرگرتن لە زمانە ناوچەیی و ئیتنیکییەکان لە چاپەمەنی و میدیاکان و هەروەها خوێندنی زمان و ئەدەبیان لە قوتابخانەکاندا، لە پاڵ زمانی فارسی رێگەپێدراوە".
 
بەپێی یاسا نێوخۆییەکانی پەرلەمانی ئێران، هەر پڕۆژەیاسایەک دەبێ لانیکەم لەلایەن 15 پەرلەمانتارەوە ئامادە کرابێ یان پاڵپشتی لێکرابێت. هەر پڕۆژەیاسایەک لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران وەرگیرا، رادەستی لیژنە تایبەتەکانی پەرلەمان دەکرێت و دوای تاوتوێکردن و دەنگدان لە لیژنە تایبەتەکان دەبردرێتە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان و ئەگەر دەنگی هێنایەوە، رەوانەی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور دەکرێت. ئەگەر ئەنجوومەنەکە پەسندی کرد، دەبێتە یاسا و پەرلەمان یاساکە دەداتە حکومەت تاوەکو جێبەجێی بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی ئێران.

لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران: ئامادەین وەڵامی هەر هێرشێک بدەینەوە

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکان، سوپای پاسداران، سوپا، پۆلیس، وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ئیتلاعات، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ، رێکخراوی وزەی ئەتۆم و ناوەندی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی ئێران کۆبوونەتەوە.