سوپای ئێران: زایۆنییەکان دەست بۆ هەر تاوانێکی دیکە ببەن، وەڵامێکی وێرانکەریان دەدرێتەوە

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران دەڵێت، "ئەگەر زایۆنییەکان لە بەرامبەر وەڵامی ئێمەدا دەست بۆ هەر تاوانێک ببەن، وەڵامێکی وێرانکەرتر وەردەگرن." ئاماژە بەوەش دەکات، لە داهاتوویەکی نزیکدا "زایۆنییەکان" باجێکی قورس دەدەن، ئەوەش بەهۆی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵاوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 07-10-2024 عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکە و ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی رایگەیاند، "ئەگەر زایۆنییەکان لە بەرامبەر وەڵامی ئێمەدا دەست بۆ هەر تاوانێک ببەن، بێگومان وەڵامێکی تووندتر و وێرانکەرتر وەردەگرن."
 
عەبدولڕەحیم موسەوی گوتیشی، "ئێمە هەر شتێکمان گوتووە، بە کردەوەش نیشانمان داوە. لەوانەیە بۆ ماوەیەک دان بە خۆماندا بگرین، بەڵام بێگومان هەموو کات بۆ هەر شتێک کاردانەوەی خۆمان دەبێت."
 
لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان؛ عەبدولڕەحیم موسەوی گوتی، "حیزبوڵڵا زەبری بەهێزی لە زایۆنییەکان داوە و بەردەوامیش دەبێت. بێگومان ئەوانەی ئەو کارەساتەیان بەسەر مقاوەمەدا هێنا، باجێکی قورس دەدەن و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوە دەبینن."
 
دوای هێرشی 27ی ئەیلوولی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیرووت کە کوژرانی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکە و عەباس نیلفرووشان، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی لێکەوەتەوە، لە 1ی تشرینی یەکەمدا ئێران بە زیاتر لە 180 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و رایگەیاند، 3 بنکەی سەربازیی ئیسرائیلی بەئامانج گرتووە.
 
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد و رایگەیاند: "ئێران هەڵەیەکی گەورەی کرد و دەبێت باجەکەیشی بدات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی ئێران.

لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران: ئامادەین وەڵامی هەر هێرشێک بدەینەوە

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکان، سوپای پاسداران، سوپا، پۆلیس، وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ئیتلاعات، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ، رێکخراوی وزەی ئەتۆم و ناوەندی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی ئێران کۆبوونەتەوە.