کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێران بەهۆی نەبوونی کارەبا هەڵوەشایەوە

07-08-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێران بەهۆی کێشەی کارەباوە هەڵوەشایەوە. حکومەتی ئێران لە هەموو فەرمانگەکانی تاران و دوو پارێزگای دیکە پشووی راگەیاندووە و لە 13 پارێزگای دیکەش دەوامیی فەرمانگەکان بۆ 4 کاژێر کەمکراوەتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندنی پەرلەمانی ئێران شەوی رابردوو راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای بڕیاری حکومەت بۆ راگەیاندنی پشوو لە تاران و داخستنی هەموو فەرمانگەکانی لە رۆژی چوارشەممە، 7ی ئابی 2024، کۆبوونەوەی پەرلەمانیش بەڕێوەناچێت.
 
هاوکات شارەوانیی تاران و ئەنجوومەنی شاری تارانیش رایانگەیاند، لەسەر بنەمای بڕیاری حکومەت، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیان نابێت.
 
حکومەتی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی کەمیی کارەبا دوێنێ سێشەممە لە بڕیارێکدا لە تاران و پارێزگاکانی کەرەج و ئیسفەهان پشووی راگەیاند، هەروەها لە 13 پارێزگای دیکەش کە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانیشی تێدایە، دەوامیی فەرمانگەکان بۆ 4 کاژێر کەم کرایەوە و دەوامیان بۆ کاژێر 6ی بەیانی پێشخرا.
 
لە سەرەتای وەرزی هاوینی ئەم ساڵەوە ئێران رووبەڕووی کێشەی کەمی کارەبا بووەتەوە. وەزارەتی وزەی ئێران رایگەیاندووە، ئەم ساڵ بەکارهێنانی کارەبا لەو وڵاتە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە و 78 هەزار مێگاواتی تێپەراندووە.
 
بە پێی بەرپرسانی وەزارەتەکە، ئەم ساڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی بەکارهێنانی کارەباوە لەنێوان 10 بۆ 15 هەزار مێگاوات کورتهێنانی کارەبایان هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسماعیل هەنییە.

ئێران: هیچ کەسێک بەهۆی تێوەگلان لە کوشتنی هەنییە دەستگیرنەکراوە

رۆژی سێشەممە، 6ـی ئابی 2024، ئەسغەر جیهانگیر، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە دەستیپێکردووە و لەگەڵ تەواوبوونیشی ئەنجامەکەی رادەگەیێندرێت.