په‌یامنێرانى بێسنوور: لە 30 ساڵدا تەنیا لە تاران 860 رۆژنامەڤان زیندانیکراون

07-02-2019
سام عومەر
نیشانەکردن رۆژنامەڤان
A+ A-

رووداو - هەولێر

رێکخراوی په‌یامنێرانى بێسنوور ئاشکرای کرد، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له‌ ماوه‌ى 30 ساڵدا ته‌نیا له‌ تارانى پایته‌خت 1.7 ملیۆن كه‌سیان زیندانیکردوون.

رێكخراوه‌كه‌ دەڵێت، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان، له‌ نێو زیندانیکراوەکاندا 860 رۆژنامەڤان هەبوون، کە  208 رۆژنامه‌ڤانىان ئافره‌ت بوون، هەروەها به‌ لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ چوار رۆژنامه‌ڤانى پرۆفیشناڵیش كوژراون.  

بەگوتەی كریستۆف دیلۆیر، سكرتێرى گشتیى په‌یامنێرانى بێسنوور، زانیارییه‌كانیان له‌ فایله‌كانى زیندانیکراوەکانی ئێرانه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌. 

دۆكیۆمێنتە وەرگیراوەکان وردەکارییان دەربارەی 1.7 ملیۆن كه‌س تێدایە، کە لە سێ دەیەی دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1979 تاوەکو 2009 براونەتە گرتووخانەی ئێڤین.
 
كریستۆف دیلۆیر، سكرتێرى گشتیى په‌یامنێرانى بێسنوور گوتی "دواى چه‌ندین مانگ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌، لەو تۆماری 1.7 ملیۆنەدا کەیسی به‌ لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ 61,940 دۆزى زیندانى سیاسیمان دیاریكردوون‌، ئەوەش له‌ ماوه‌ى نێوان 1979 بۆ 2009 ته‌نیا له‌ تاران. له‌و 61,940 ده‌ستگیركراوه‌ سیاسییه، 520 کەسیان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 بۆ 18 ساڵدایه‌".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە