رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران دەڵێت،" ئامادەین گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ سووریا دەستپێبکەینەوە ".
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025، حوسێن فەرزانەپوور رایگەیاند، "ئامادەین گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ سووریا دەستپێبکەینەوە، بەڵام پێویستە نامە و مۆڵەت لە وڵاتی مەبەستەوە [سووریا] بۆ رێکخراوی فڕۆکەوانی بێت".
حوسێن فەرزانەپوور گوتی،" بۆ دەستنیشانکردنی رۆژەکان و ژمارەی گەشتەکان لە ئێرانەوە بۆ سووریا، چاوەڕوانی نامەیەک دەکەین لە لایەنی بەرامبەرەوە."
پێشتر سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانی، قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێرانی بۆ سووریا و بەتایبەتی شارەکانی دیمەشق و لازقییە 22-1-2025 راگەیاندبوو.
دوای نزیکەی مانگێک لە رووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمڕۆ سێشەممە، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق دەستیان پێکردووتەوە.
رۆژی 08-12-2024، گرووپە چەکدارەکانی سووریا بە سەرکردایەتیی دەستەی تەحریری شام دیمەشقی پایتەختی سووریایان کۆنترۆڵ کرد و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا، بەو جۆرەش ئێران هاوپەیمانێکی گرنگی لە ناوچەکەدا لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ