رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریکا پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی دووەم فاتیمە موهاجیرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، سیاسەتە گشتییەکانی ئەمریکا و ئێران سیاسەتی جێگیرن و ئەم پرسە بە هەڵبژاردنی کەسەکان گۆڕانکاریی گەورە و جیدیی بەسەردا نایەت.
لە یەکەم کاردانەوەی تاران بەرامبەر بە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئەم بابەتە "هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە." موهاجیرانی گوتی، "گرنگ نییه کێ ببێته سەرۆککۆمار، هیچ گۆڕانکارییەک له بژێویی خەڵکدا روونادات و پێشتریش ئەوە لە ئێران پێشبینی کراوە."
ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان خۆی بە براوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا راگەیاند.
پێشتریش چەند راپۆرتێک سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێران بۆ کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بڵاوکرابوونەوە. لە ماوەی یەکەم خولی سەرۆکایەتییەکەیدا، ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی 5+1 کشایەوە و سزای بەسەر تاراندا سەپاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ