ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی رادەگرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لە کاژێر 09:00ـی ئەم شەوەوە تاوەکو کاژێر 06:00ـی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە رادەگیرێن.
 
جەعفەر یازرلوو، گوتەبێژی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە تاوەکو رۆژی دووشەممە رادەگیرێن.
 
گوتەبێژی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران ئاماژەی بە هۆکاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەو وڵاتە نەکردووە.
 
بە گوتەی جەعفەر یازرلوو، گەشتیاران پێویست ناکات لە تێچووی تیکتەکانیان نیگەران بن و هێڵە ئاسمانییەکان بەپێی رێنماییەکانی فڕۆکەوانیی مەدەنی مامەڵە دەکەن.
 
راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لە کاتێکدایە، ئیسرائیل دەڵێت، وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی رۆژی 1ـی تشرینی یەکەم دەداتەوە.
 
رۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران هێرشێکی مووشەکی فراوانی کردە سەر ئێسرائیل. سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بە 200 مووشەک هێرشیان کردووە و هێرشەکە وەڵامێک بووە بۆ کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەماس، حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا و عەباس نیلفرووشان، فەرماندەی سوپای پاسداران لە لوبنان.
 
لە شەوی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلیشدا، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران تاوەکوو کاژێر 5ی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەم راگیرابوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک لە ئێران.

وەزیری نەوتی ئێران: پلانمان نییە بۆ زیادکردنی نرخی بەنزین

وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، حکومەت ئێستا هیچ پرۆژە و پلانێکی نییە بۆ زیادکردنی نرخی بەنزین. راشیگەیاند، وڵاتەکەی رووبەڕووی کێشەی ناهاوسەنگی وزە بووەتەوە و پێویستە کێشەکە چارەسەر بکرێت.