یەکێتیی ئەوروپا ئەمساڵ داوای پەنابەریی 47٪ـی ئێرانییەکانی پەسندکردووە

06-09-2023
نیشانەکردن یەکێتیی ئەوروپا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، پەسەندکردنی داواکاری پەناخوازیی ئێرانییەکانی زیاتر بووە.
 
ماڵپەڕی فەرمانگەی کاروباری پەناخوازیی یەکێتیی ئەوروپا ئاماری داواکاریی پەناخوازی لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023ـی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 519 هەزار کەس لەو ماوەیەدا داواکاری پەنابەریێتیان پێشکێش کردووە، کە 28٪ زیاترە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو.
 
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، داواکاری هاووڵاتییانی سووریا، ئەفغانستان، ئێران و رووسیا زیاتر پەسند کراون.
 
بەپێی ئەو راپۆرتە، یەکێتیی ئەوروپا ئەمساڵ زۆرترین پشتگیریی لە داواکاریی پەناخوازانی سووریا کردووە و داواکاری 95٪ـیان پەسەندکراوە. هەروەها رێژەی پەسندکردنی داواکاری پەناخوازانی ئەفغانستانیش 58٪ بووە و دوای ئەوان، زیاترین داواکاری پەناخوازان تایبەت بووە بە پەناخوازانی ئێرانی و داواکاری 47٪ـیان پەسند کراوە.
 
پەسندکردنی ئەو رێژەیەی داواکاریی پەناخوازیی ئێرانییەکان لەکاتێکدایە؛ لە سێ ساڵی رابردوودا، رێژەی پەسەندکردنی داواکاری پەناخوازانی ئێرانی لە یەکێتیی ئەوروپا 31٪ بووە.
 
بەهرام سەلەواتی، بەڕێوەبەری ناوەندی چاودێریکردنی کۆچ لە ئێران پێشتر رایگەیاندووە، کۆچکردن لەو وڵاتە بەڕێژەی 35٪ زیادیکردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەڵقەی هاوسەرگیری.

لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان پرۆسەی هاوسەرگیریی روو لە کەمبوونەوە دەکات

بەپێی راپۆرتی فەرمانگەی باری کەسیی ئێران، لە 11 ساڵی رابردوودا رێژەی هاوسەرگیری لەو وڵاتە 42٪ دابەزیوە و رێژەی جیابوونەوەش 34٪ زیادیکردووە. بە ێی فەرمانگەکە، لە ساڵی 2013دا 829 هەزار کەس هاوسەرگیریان کردبوو، ئەو ژمارەیە لە 2023دا بۆ 481 هەزار هاوسەرگیری بەزیوە. هەروەها لە ساڵی 2013دا 150 هەزار هاوسەر جیاببوونەوە، ساڵی رابردوو ژمارەکە بۆ 202 هەزار جیابوونەوە بەرزبووەتەوە.