06-08-2021
18:31
نێچیرڤان بارزانی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان
دوێنێ پێنجشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری نوێ و سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، نێچیرڤان بارزانی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "ئێوارەی ئهمڕۆ نێچیرڤان بارزانی گهڕايهوه ههرێمى كوردستان."
زیاتر بخوێنەوە
12:57
نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم رەئیسی؛ برەو بە پەیوەندیی بازرگانی و سەقامگیریی سنوورەکان دەدەین
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران جهختيان لهسهر پتهوكردنى بوارهكانى پهيونديى ههرێمى كوردستان و عێراق لهگهڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران كردهوه بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری و ئارامیی و سەقامگیریی سنوورەکان.
له دووهم رۆژى سهردانيدا بۆ تاران، بهيانيى ئهمڕۆ ههينى 6-8-2021 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئيبراهيم رهئيسى، سهرۆکكۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووهوه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونهوهكهدا كه رێواز فايهق، سهرۆكى پهرلهمانى كوردستان و شاندى ياوهرى سهرۆكى ههرێمى كوردستان ئامادهی بوون، پهيوهندييهكانى ههرێمى كوردستان و عێراق لهگهڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سهقامگيرى و بوارهكانى هاريكاريى هاوبهش، تاوتوێكراون.
سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژهيان به پهيوهندييه مێژووييهكانى ههرێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كردووە و جهختيان لهسهر پتهوكردنى بوارهكانى پهيونديى ههرێمى كوردستان و عێراق لهگهڵ كۆمارى ئيسلامى كردووە بهتايبهتى برهودان به بوارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سنوورهكان و ناوچهكه بهگشتى.
زیاتر بخوێنەوە
09:56
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەستیپێکرد
رووداو دیجیتاڵ
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.
09:07
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران دەستیپێکرد
رووداو دیجیتاڵ
لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ تاران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران تاوتوێدەکرێن.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.
نوێدەکرێتەوە....
زیاتر بخوێنەوە
لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ تاران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران تاوتوێدەکرێن.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.
نوێدەکرێتەوە....
09:06
ئیبراهیم رەئیسی: دەستی دۆستایەتی و برایەتی بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە درێژ دەکەم
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران
دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی هاوکاتە لەگەڵ ململانێیەکی نوێ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەڵام گوتارەکەی هەڵگری پەیامی پێکەوەسازان و دووپاتکردنەوەی سیاسەتی هەمیشەیی ئێران بوو.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند "دەستی دۆستایەتی و برایەتی بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە درێژ دەکەم، بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ. دەستیان بە گەرمی دەگوشم. دیپلۆماسی دەبێت پەیوەندیی وڵاتانی ناوچە قووڵتر بکاتەوە".
بەڵام جێبەجێکردنی پەیامەکەی رەئیسی و هەبوونی پەیوەندییەکی ئەرێنی لەنێوان تاران و بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە ئاسان نییە. سێ ساڵ لەمەوبەر حکومەتی حەسەن رووحانی پرۆژەیەکی بەناوی پرۆژەی ئاشتیی هورموز پێشنیاز کرد، بەڵام وڵاتانی ناوچەکە هەرگیز پێشوازییان لێنەکرد؛ هۆکاری ئەمەش بۆ گومانێک دەگەڕێتەوە کە بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە بەرامبەر سیاسەتی ناوچەیی تاران هەیانە.
سعودیە و هاوپەیمانەکانی پێیانوایە ئێران بۆ برەودان بە دەستڕۆیشتوویی خۆی لە ناوچەکە، سەقامگیریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی خستووەتە مەترسییەوە، بەڵام سەرۆککۆماری نوێی ئێران رۆڵی وڵاتەکەی بە پێچەوانەی ئەوە دەبینێت.
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت "هێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆکاری ئەمن و ئاسایشی ناوچەکەیە. تواناییە ناوچەییەکانی ئێران، پشتیوانی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتاندایە. قەیرانەکانی ناوچە دەبێت لەڕێگەی گفتوگۆی راستەقینەی ناوچەییەوە چارەسەر بکرێن".
ئیبراهیم رەئیسی لە کاتێکی ئاڵۆزدا دەسەڵاتی گرتووەتە دەست. لەلایەک قۆناخێکی نوێی ململانێ لەگەڵ ئیسرائیل دەستیپێکردووە. لە لایەکی دیکە ئێران و سعودیە قۆناخێکی دانوستاندنیان بۆ ئاشتی دەستپێکردووە، کە ئەمە دەتوانێت کلیلی کردنەوەی کێشەکانی ناوچە و ئاسانکاری بۆ حکومەتی رەئیسی بێت.
بڕیار بوو نوێنەرێکی سعودیە لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی رەئیسیدا بەشداری بکات تاوەکو بەستەڵەکی پەیوەندییەکانیان بە ئاسانی بتوێتەوە، بەڵام نەیکرد.
لە ئێران نەریتخوازان هەموو جومگەکانی دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتووە. واتە دەستپێکی وەرزێکی نوێی سیاسی، کە دەتوانێت لە ئاستی ناوچەشدا گۆڕان بەدوای خۆیدا بهێنێت، بە هەردوو بارەکەیدا، گرنگیدان بە دیپلۆماسی و پێکەوەسازان لەگەڵ وڵاتان یان چڕترکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی پێگەی ئێران لە ناوچەکەدا، هەردوو بابەتەکە ئیبراهیم رەئیسی لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بۆ کرد.
08:19
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی و محەممەد باقر قاڵیباف
رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینییە و لە ئێران پشووە، بەڵام سەرۆککۆماری نوێی ئەو وڵاتە ژمارەیەک کۆبوونەوەی دەبێت، لەوانەش لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە 05-08-2021 بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسیدا گەیشتە تاران و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی میهرئابادیش لەلایەن ژمارەیەک دیپلۆماتی دیاری ئێرانیی پەیوەندیدار بە دۆسیەی ناوچەکەوە پێشوازیی لێ کرا.
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدایە، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەولێر و تاراندا هەیە، لەوانەش لە بواری دیپلۆماسی و بازرگانیدا و نێچیرڤان بارزانیش رۆڵی کاریگەری لە پەرەدان بەو پەیوەندییانەدا هەبووە.
لە کانوونی دووەمی ساڵی 2018دا نێچیرڤان بارزانی کە ئەوکات سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو، سەردانی تارانی کرد و چەند کۆبوونەوەیەکی هەبوو، لەوانەش لەگەڵ حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئەو کاتەی وڵاتەکە.
رۆژی 27 نیسانی 2021یش محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبووەوە.
ئەوەی کە پەیوەندیی بە بواری بازرگانییەوە هەیە، سێ دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، حاجی ئۆمەران و پەروێزخان و چوار دەروازەی نافەرمیی کێلێ، سەیرانبەند، شوشمێ و پشتەیە کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا هەن.
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی چوار مانگی رابردووی ئێران لەگەڵ عێراق دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە کە یەک ملیار و 680 ملیۆن دۆلاری لە رێگەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە بووە.
جگە لە پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم رەئیسی لە کۆبوونەوەکەیاندا قسە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران لە بوارە جیاوازەکاندا دەکەن.
لە سەردانەکەدا هەریەکە لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وەزیرانی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، رۆشنبیری و لاوان، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانن؛ شاندێکی پەرلەمانی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش لە تارانە.