سێڵفی پەرلەمانتارانی ئێران لەگەڵ مۆگێرینی هەڵای ناوەتەوە

06-08-2017
دیار کوردە @diyarkurda
پەرلەمانتارانی ئێران بە مۆبایل وێنە لە فێدریکا مۆگێرینی دەگرن
پەرلەمانتارانی ئێران بە مۆبایل وێنە لە فێدریکا مۆگێرینی دەگرن
نیشانەکردن ئێران
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوای کۆتاییهاتنی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری ئێران، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە وێنەی سێڵفیان لەگەڵ فێدریکا مۆگێرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گرت، ئەوەش دەنگدانەوەی زۆری لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەبوو.

نەریتخوازانی ئێران رەخنەی تووند لەو پەرلەمانتارانە دەگرن و بەوە تۆمەتباریان دەکەن پێگەی پەرلەمانیان لاواز کردووە . چالاکڤانانی مافی مرۆڤ و ژنانیش دەڵێن، زۆر بەرپرسی دیکە لە رێوڕەسمەکەدا بەشداربوونە، بەڵام بەهۆی ژنبوونییەوە، ئەو پەرلەمانتارانە هەوڵیانداوە بەهەرجۆرێک بێ، وێنە لەگەڵ  مۆگێرینی بگرن.

رێوڕەسمی سوێندخواردنی حەسەن رووحانی بۆ خولی دوازدەیەمی سەرۆککۆماریی ئێران رۆژی شەممە 5-8-2017 بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ئێرانی و نزیکی 500 میوانی بیانی لە ئاستی باڵای سیاسی و دیپلۆماسیدا لە هۆڵی گشتیی پەرلمانی ئێراندا بەڕێوەچوو.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە