رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: لە سێ مانگدا 230 کەس لەسێدارەدراون

06-04-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، تەنیا مانگی رابردوو 59 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدراون. لە سێدارەدانیش بەراورد بە پار دوو هێندە زیادی کردووە.
 
بەپێی ئامارێک کە رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووەتەوە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 230 کەس بە تاوانی جۆراوجۆر لە سێدارەدراون کە 222 کەسیان لە رەگەزی نێر و 8ـیان لە رەگەزی مێ بوون.
 
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکە لەو 59 کەسەی مانگی رابردوو لە سێدارە دراون، یەکێکیان کورد بووە، 7ـیان بەلووچ، سێ ئەفغانستانی بوون. 54 کەسیان پیاو و پێنجیشیان ژن بوون.
 
رێکخراوەکە دەڵێت، بە تاوانی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئەنقەست لە سێدارەدراون.
 
رێکخراوەکە باس لەوە دەکات رێژەی لە سێدارەدان بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار دوو هێندە زیادی کردووە، چونکە لە سێ مانگی یەکەمی پاردا 110 کەس لەو وڵاتە لە سێدارەدرابوون.
 
لە 58ـەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە چەند هەفتەی رابردوودا بەڕێوەچوو، نوێنەرانی زۆربەی وڵاتان هۆشدارییان سەبارەت بە زۆربوونی ژمارەی لە سێدارەدان لە ئێران دا. لە نێویاندا، مای ساتۆ، ریپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند، رەنگە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 زیاتر لە هەزار کەس لە ئێران لە سێدارە بدرێن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران: پێویستە بژاردەی سەربازی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵمان هەڵبگیرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتن ئامادەیە. ئاماژە بەوەش دەکات، هەنگاونان بەرەو پێشەوە پێویستی بەوەیە "بژاردەی سەربازی" بەرامبەر وڵاتەکەی هەڵبگیرێت. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەگەر گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ئەنجامی نەبێت، بژاردەی سەربازی دێتە پێش