عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری وڵاتەکە دەنگدەدات
— Rudaw (@Rudawkurdish) July 5, 2024
وێنە: AFP pic.twitter.com/6zYqMZbrAI
سەرکەوتن بە یەک دەنگ
نزیکەی 59 هەزار سندووقی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران داندراون کە حەوت هەزار و 500 سندووقیان لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن. زیاتر لە 800 هەزار کەس پڕۆسەی هەڵبژاردنیان تێدا رایی دەکەن، ئەوە جگە لە نوێنەری بەربژێرەکان کە لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان ئامادەن.
هەر یەک لە بەربژێرەکان ئەگەر یەک دەنگیش لە بەربژێرەکەی دیکە زیاتر بێنێتەوە، لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت و وەکو سەرۆککۆمار هەڵدەبژێردرێت.
بەگشتی سندووقەکانی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەوشێوەیە دابەش کراون:
پارێزگای ورمێ
لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو هەزار و 357 سندووقی دەنگدان دانراون کە 882ـیان گەڕۆکن.
پارێزگای ئیلام
لە ئیلام 633 سندووقی دەنگدان داندراون. لەو ژمارەیە، 336 سندووق لە سنووری شارەکان و 110 سندووقیش لە سنووری گوندەکان داندراون کە بەگشتی 187ـیان گەڕۆکن.
پارێزگای سنە
لە سنووری پارێزگای سنە، هەزار و 296 سندووقی دەنگدان داندراون، کە بەشێکیان گەڕۆکن و بۆ وەرگرتنی دەنگەکان، سەردانی گوندە دوورەدەستەکانیش دەکەن.
پارێزگای کرماشان
نزیکەی یەک ملیۆن و 460 هەزار کەس لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە و لە رێگەی هەزار و 636 سندووقەوە دەتوانن دەنگ بدەن.
لەو ژمارە سندووقە، 961ـیان لە سنووری شارەکان و 675 سندووق لە سنووری گوندەکانن، کە بەگشتی 648ـیان گەڕۆکن.
پارێزگای لوڕستان
لە پارێزگای لوڕستان هەزار و 638 سندووقی دەنگدان داندراون کە 832 سندووق لە سنووری شارەکانن و 806 سندووقیش لە گوندەکان کە بە گشتی 618ـیان گەڕۆکن.
نزیکەی 25 هەزار کەس بۆ سەرپرشتیکردنی هەڵبژاردنەکان لە سنووری لوڕستان ئەرکدار کراون کە زۆربەیان دەکەونە سنووری خوڕەمئاوای ناوەندی پارێزگاکە و بە تەنیا 357 سندووقی دەنگدان لەو سنوورە داندراون.
دەستەی هەڵبژاردنی ئێران رایگەیاند، لەو 61 ملیۆن و 452 هەزار کەسەی مافی دەنگدانیان هەبووە، لە گەڕی یەکەمدا، زیاتر لە 24 ملیۆن و 535 هەزار کەس بەشداریی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنیان کردووە و رێژەی بەشداریکردنی خەڵک نزیکەی 40% (39.96%) بووە.
هەر بەگوێرەی دەستەی هەڵبژاردن، سەرجەم ئەو کەسانەی وڵاتینامەی ئێرانیان هەیە و تەمەنیان سەرووی 18 ساڵە، واتا بەر لە 05-07-2006 لەدایک بوون، مافی دەنگدانیان بۆ گەڕی دووەمی 14ـیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران هەیە.
بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەک کە ناوەندی راپرسیی خوێندکارانی ئێران ناسراو بە ئیسپا بڵاوی کردووەتەوە، لە گەڕی دووەمی 14ـەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێراندا مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ریفۆرمخواز زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت و دەبێتە سەرۆککۆمار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ