کچێکی کورد لە تاران لەسەر ناوی ژینا ئەمینی بە شەش ساڵ بەندکردن سزا دەدرێت

05-01-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کچێکی کورد لە تاران بە تۆمەتی هەڵگرتنی تابلۆیەک کە ناوی ژینا ئەمینی لەسەر نووسراوە، بە شەش ساڵ بەندکردن سزا درا.
 
محەممەد جەوان، پارێزەری رۆژین یوسفزادە رایگەیاند، بریکاردارەکەی لە دادگەی شۆڕشی تاران بەهۆی بەرزکردنەوەی تابلۆیەک کە تەنیا ناوی ژینا ئەمینی لەسەر نووسراوە، بە هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و بانگەشەکردن دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە تۆمەتبار کراوە و بەو تۆمەتە بە شەش ساڵ بەندکردن سزا دراوە.
 
رۆژین یوسفزادە دوو رۆژ دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە شەقامی وەلی عەسری تاران بەشداری کردووە و بەگوتەی پارێزەرەکەی، تابلۆیەکی بەدەستەوە بووە کە لەسەری نووسراوە ژینا ئەمینی.
 
رۆژین یوسفزادە، خەڵکی مهابادە و نیشتەجێی تارانە. پارێزەرەکەی دەڵێت، تانە لە بڕیارەکە دەدەن و هەوڵدەدەن تاوەکو راگەیاندنی ئەنجامی دادگەی پێداچوونەوە، بریکاردارەکەی بە کەفالەت ئازاد بکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە