رووداو دیجیتاڵ
ئێران ماوەی زیندانی نێرگز محەممەدی، داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤی بۆ 21 رۆژ هەڵپەسارد. پارێزەرەکەی دەڵێت، هۆکاری ئازادکردنی بۆ چاکبوونەوەیەتی لە نەشتەرگەرییەک کە لە تشرینی دووەمی ئەم ساڵ ئەنجامیدابوو.
رۆژی 4-12-2024، مستەفا نیلی، پارێزەری نێرگز محەمەدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، "لەژێر رێنمایی پشکنینەکانی دکتۆر، داواکاری گشتیی سزای زیندانی نێرگز محەممەدی بۆ سێ هەفتە هەڵپەسارد و لە زیندان ئازاد کرا".
نێرگز لە ساڵی 2016 بە 16 ساڵ زیندانیکردن سزا درا. ساڵی 2020 ئازادکرا و ساڵی دواتر دووبارە زیندانی کرایەوە.
ئازادکردنی نێرگز بۆ 21 رۆژ، بۆ چاکبوونەوەیەتی لە نەشتەرگەرییەک کە لە تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بۆ قاچی ئەنجامیدابوو.
نێرگز لە تشرینی دووەمی ئەم ساڵ، پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و دەردەکەوێت گرێیەکی شیرپەنجەیی لە قاچیدا هەیە. نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت و دواتر برایەوە زیندان.
خێزانەکەی داوایان کردبوو بۆ سێ مانگ ئازاد بکرێت، بەڵام داواکاری گشتی تەنیا بۆ سێ هەفتە ئازادیکرد.
ئازادکردنی نێرگز بۆ سێ هەفتە ناڕەزایەتییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، خۆپێشاندان لە دژی بڕیارەکە کراو و داوای ئازادکردنی هەمیشەیی دەکەن.
خێزانەکەشی دەڵێن، کاتی ئازادکردنەکەی "زۆر کەمە و زۆر درەنگە".
نێرگز محەممەدی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤە لە ئێران و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2023ـیە.
ئێران لە ساڵی 2016 بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە" بە 16 ساڵ زیندانیکردن سزای دا. ساڵی 2020 ئازادکرا و ساڵی دواتر دووبارە زیندانی کرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ