تۆماری باری شارستانیی ئێران: تێکڕای تەمەن لە وڵاتدا 66.2 ساڵە

04-06-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی تۆماری باری شارستانیی ئێران رایگەیاند، تێکڕای تەمەن لە ئێران 66.2 ساڵە، لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، بەرزترین تێکڕای تەمەن لە پارێزگای سنەیە کە 67 ساڵە.
 
بەپێی ئەو ئامارانەی تۆماری باری شارستانیی ئێران بڵاوی کردوونەتەوە، تێکڕای تەمەنی ئەو کەسانەی لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە 66.2 ساڵ بووە، لەنێو پارێزگاکاندا، بەرزترین تێکڕای تەمەن لە پارێزگای گیلان بووە بە 71.3 ساڵ و نزمترینیش لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بووە بە 50.7 ساڵ.
 
لەنێو پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، لە دوو پارێزگای ورمێ و سنە، تێکڕای تەمەن لە سەرووی تێکڕای گشتیی ئێرانە و لە سێ پارێزگای کرماشان، ئیلام و لوڕستان لە خوار تێکڕای گشتییەکەیە.
 
بەپێی تۆماری باری شارستانیی ئێران، تێکڕای تەمەنی ئەو کەسانەی لە سنە گیانیان لەدەستداوە، 67 ساڵ و لە پارێزگای ورمێ 66.5 ساڵ بووە.
 
هەروەها لە پارێزگای کرماشان، 64.5 ساڵ، لە لوڕستان 65.1 ساڵ و لە ئیلام 64.5 ساڵە.
 
تۆماری باری شارستانیی ئێران دەڵێت، لە 16 پارێزگای ئەو وڵاتە تێکڕای تەمەنی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، لە خوارەوەی تێکڕای گشتیی وڵاتە، لە پارێزگایەک یەکسانە و لە 15 پارێزگای دیکە زیاترە.

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە