ئێران.. ئەو ژنانەی لەشجوانی دەکەن، 'رێکاری یاساییان' بەرامبەر دەگیرێتەبەر

04-05-2022
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی فیدراسیۆنی لەشجوانیی ئێران دەڵێت، بەرەنگاری ئەو ژنانە دەبنەوە کە لە بوارەکانی "لەشجوانی"دا چالاکی دەکەن و رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەوانە دەگرێتەبەر کە پابەند نابن.
 
عەبدوڵڵا نەسیرزادە، سەرۆکی فیدراسیۆنی لەشجوانیی ئێران دەڵێت، "ژنان لە بوارەکانی لەشجوانی و چالاکیی فیزیکی بە هیچ شێوەیەک رێپێدراو نین و تەنانەت فیدراسیۆن ریکاری یاسایی بەرامبەر ئەو ژنانە دەگرێتەبەر کە لەم بوارانەدا چالاکی دەکەن."
 
سەرەتای ئەمساڵ راگەیاندنەکان لە ئێران بڵاویان کردەوە، وەزارەتی وەرزشی ئەو وڵاتە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەرزشی پارێزگاکانی ئاگادار کردووەتەوە، چالاکیی ژنان لە بوارەکانی لەشجوانی و لەشڕێکیدا قەدەخەیە.
 
ئەو کات ماڵپەڕی خەبەر ئۆنلاین بڵاوی کردەوە، لە پەیوەندیی لەگەڵ چالاکییەکانی ژنان، لە بەشە وەرزشییەکانی سەر بە فیدراسیۆنی لەشجوانیی ئێراندا هەموو جۆرە کێبڕکێ و کەمپەینێکی وەرزشی قەدەخەیە، بەڵام ئەمە چالاکیی هۆڵەکانی لەشجوانی ناگرێتەوە.
 
عەبدولمەهدی نەسیرزادە گوتوویەتی، ژنانی ئێرانی بە "پاراستنی بەهاکان و جلوبەرگی گونجاو" دەتوانن لە کێبڕکێیەکانی دەستشکاندنەوەدا بەشداریی بکەن. 
 
ژنانی ئێرانی لە ساڵی 2013ـەوە مۆڵەتیان پێدار لە خولە فێرکارییەکان و سێمینارەکانی تایبەت بە لەشجوانیدا بەشداریی بکەن. لە ساڵی 2016شەوە رێگەیان پێدرا لە بەشی دەستشکاندنەوەدا چالاکیی بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خوێندکاران رەوانەی نەخۆشخانە کران.

40 خوێندکاری زانکۆیەکی ئێران ژەهراوی بوون

ژمارەیەک لە خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکیی شوشتەری سەر بە پارێزگای خوزستانی ئێران ژەهراوی بوون. بریکاری کۆلێژەکە بۆ کاروباری دەرمان دەڵێت، ''خوێندکارەکان دوای خواردنی ژەمی ئێوارەی دوێنێ ژەهراوی بوون، بەڵام ئێستا تەندروستییان جێگیرە.''