رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، پڕۆژەیاسای پەرلەمانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی شار و گوندەکانی پەسەندکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، موحسن دێهنەوی رایگەیاند، "ئەم خولەی ئەنجوومەنی شار و گوندەکانی ئێران بۆ ساڵێکی دیکە درێژکرایەوە، هەڵبژاردنەکە مانگی 6ی ساڵی 2026 بەڕێوەدەچیت."
موحسن دێهنەوی گوتی، "کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پڕۆژەیاسای پەرلەمانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شار و گوندەکانی پەسەندکرد".
ئەوە لە کاتێکدایە، لە 26-12-2024، وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، "ئەوان لەگەڵ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجوومەنی شار و گوندەکان نین".
بەپێی مادەی 71ـی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئێران، پێویستە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی شار و گوندەکان هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوەبچێت.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنەنی شار و گوندەکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە 18-6-2021 هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوەچوو.
یەکەم خولی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شار و گوندەکان ساڵی 1998 بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ