رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.8 پلەی رێختەر پارێزگای سمنانی لە باکووری ئێران هەژاند.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران، بوومەلەرزەکە ئەمڕۆ کاژێر 5:16 خولەکی سەرلەبەیانی روویداوە، ناوەندی بوومەلەرزە لەنێوان شاری گەرمسار و ئارادان بووە و لە قوڵایی 11 کیلۆمەتری زەویدا تۆمارکراوە.
رەزا خانی، قایمقامی گەرمسار رایگەیاند، بوومەلەرزەکە دەنگێکی گەورەی لەگەڵدا بوو و کارەبا و ئینتەرنێتی لە شارەکە پچڕاندووە.
بەپێی زانیارییەکان، دام و دەزگە حکومیەکان لە پارێزگای سمنان، بە تایبەت تیمەکانی مانگی سوور و فریاکەوتن کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە.
تاوەکو ئێستا دیار نییە بوومەلەرزەکە زیانی گیانی هەبووبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ