پێناسی سەر ئایفۆنە نوێیەکان لە ئێران بۆ 30٪ کەمکرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ئابووریی ئێران رایگەیاند پێناسی گومرگی گونجاو بۆ هاوردەکردنی ئایفۆن نزیکەی 30٪ دەبێت.
عەبدولناسر هیمەتی، وەزیری دارایی و ئابووریی ئێران دەڵێت، ئەو پێناسی گومرگییەی داواکرابوو لەسەر هاوردەکردنی ئایفۆن دابنرێت و 96٪ بوو، پێشنیازی بانکی ناوەندی نەبووە و بە پێناسێکی گومرگی نەشیاو پێناسەی کرد.
لە ئێران جۆرەکانی ئایفۆنی سەروو مۆدێل 13 پێشتر تۆمارنەدەکران، بەڵام ئێستا حکومەت بڕیاری داوە ئایفۆنەکانی 14، 15 و 16ـش تۆماربکات. پێشتر دەگوترا ئایفۆنە نوێیەکان پێناسی گومرگیی 96٪ـیان لەسەر دادەنرێت، کە دەبووە هۆی ئەوەی نرخەکەی دووهێندەی نرخی هەمان کاڵا بێت لە وڵاتانی جیهان.
عەبدولناسر هیمەتی، جەختی لەوە کردەوە پێناسی 96٪ـی سەر ئایفۆن لادەدەن و پێناسە گومرگییەکەی کەمدەکەنەوە بۆ نزیکەی 30٪.
لە ئێران هێشتا بڕیاری تۆمارکردنی ئایفۆنە نوێیەکان یەکلایی نەبووەتەوە، لەبەرئەوەش مۆدێلەکانی سەرووی ئایفۆن 13 لەو وڵاتە کارناکەن.
ئاگەر بڕیاری پێناسی گومرگی یەکلایی ببێتەوە، هاوردەکردنی ئایفۆنە نوێیەکان لەسەرووی مۆدێلی 13 ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لەبەر بەرزیی پێناسی گومرگییەکەی، پێشبینی دەکرێت نرخەکەی بەراورد بە وڵاتانی دیکە هێشتا بەرزبێت.
حکومەتی نوێی ئێران پێویستی بە زیادکردنی داهاتەکانییەتی و لەبەرئەوەش بەنیازە هاوردەکردنی ئایفۆنە نوێیەکان ئازاد بکات.