وەزیری دەرەوەی سووریا پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ ئێران لە دژی خۆپێشاندانەکان دەردەبڕێت

03-11-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی سووریا لە سەردانێکیدا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ ئێران دووپاتدەکاتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کە بە گوتەی باوکی دوای دەستگیرکردنی کوژراوە، خۆپێشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە.
 
رۆژی چوارشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2022 فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا لە کاتی سەردانێکیدا بۆ ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەش لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، هاوتا ئێرانییەکەی، گوتی: "ئێمە پاڵپشتیی سووریا بۆ گەلی برایانە و هاوڕێیانەی ئێران دووپاتدەکەینەوە". 
  
فەیسەڵ میقداد گوتیشی، وڵاتەکەی پێشوازیی لە "شکستی ئەوانە دەکات کە پاڵپشتیی هێرشکردنە سەر دارایی ئەم وڵاتە دەکەن و لە رێگەی میدیا، سیاسی و نێودەوڵەتییەوە هێرش دەکەنە سەری". 
 
حکومەتی سووریا یەكێکە لە هاوپەیمانە دیارەکانی ئێران؛ لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆی سووریا لە ساڵی 2011ـەوە، تاران هاوکاریی سەربازی پێشکێشی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دەکات. 
 
ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی ئێران وڵاتانی رۆژئاوا بەوە تۆمەتباردەکەن، کە لە پشت خۆپێشاندانەکانی وڵاتەکەوە بن.
 
ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دوای گیانلەدەستدانی ژیان ئەمینی، کچە کوردی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان پێکرد. رۆژی 13ی ئەیلوول، ژینا ئەمینی، تەمەن 22 ساڵ، بە پاساوی پابەندنەبوونی بە رێکارەکانی باڵاپۆشییەوە لەلایەن پۆلیسی رەوشتی تارانەوە دەستبەسەرکرا و دواتر باری تەندروستیی تێکچوو و دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە لە 16ی ئەیلوول گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئایەتوڵلا خامنەئی، رێبەری باڵای ئێران ئەمریکای بەوە تۆمەتبارکرد کە دەیەوێت "لە رێگەی پاڵپشتیکردنی خۆپێشاندانەکان، خەڵکی ئێران بەکاربهێنێت". 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران لە وێستگەیەکی کارەبا

وەزیری وزەی ئێران: کورتهێنانی کارەبا بۆ 25 هەزار مێگاوات بەرزدەبێتەوە

وەزیری وزەی ئێران دەڵێت، ناهاوسەنگیی زۆر لە کەرتی وزەی وڵاتەکەیدا هەیە و بەم زووانە ناتوانن کێشەکە چارەسەر بکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، گازی پێویست بۆ وێستگەکانی کارەبا نییە و پێشبینی دەکەن؛ کورتهێنانی کارەبا بۆ 25 هەزار مێگاوات بەرزبێتەوە.