رووداو دیجیتاڵ
پاڵەوانێتیی کیکبۆکسینگ کە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی، 30 و31ـی کانوونی دووەمی 2025 لە کرمان بەڕێوەچوو و تێیدا گەنجێکی کورد بە ناوی بهزاد تارە لە کێشی 85 کیلۆگرامدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و توانی بگاتە تیپی نیشتمانی کیکبۆکسینگی ئێران بۆ بەشداری لە پاڵەوانێتیی جیهانی ئەو یارییەدا.
بهزاد تارە ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی شوباتی، 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 11 ساڵە وەرزشی کیکبۆکسینگ دەکات و لەسەر ئاستی ئێراندا زیاتر لە 20 مەدالیای بەدەستهێناوە.
بهزاد تارە، خەڵکی شاری بۆکانە لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان کە نوێنەرایەتیی پارێزگاکەی دەکرد لە پاڵەوانێتیی کیکبۆکسینگ کە لە سەر ئاستی وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو و، توانی میدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.
پاڵەوانێتیی کیکبۆکسینگ لەسەر ئاستی ئێران بە بەشداریی 300 یاریزان لە رەگەزی نێر بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ