رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری نوێی ئێران، محەممەد جەواد زەریفی وەکو جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ستراتیژی دەستنیشانکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 01-08-2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی وڵاتەکەی وەکو جێگری خۆی بۆ کاروباری ستراتیژی دەستنیشان کرد.
محەممەد جەواد زەریف، لە ولایەتی سەرۆکایەتیی حەسەن رووحانی، هەشت ساڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بوو و بە ئەندازیاری رێککەوتنی ئەتۆمی دادەنرێت.
هاوکات سەرۆککۆماری ئێران، محەممەد جەعفەر قائیم-ی وەکو جێگر بۆ کاروباری جیبەجێکردن دەستنیشان کردووە.
رۆژی 28ـی تەممووزی 2024، لە رێوڕەسمێکدا لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی لە تاران، بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان وەکو نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران لەلایەن عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئەو وڵاتەوە واژۆکرا.
رۆژی 30ی تەممووزی 2024، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وەکو سەرۆککۆماری ئێران سوێندی یاسایی خوارد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ