لە ئێران خواست لەسەر گۆشت 35٪ کەمبووەتەوە

01-08-2023
نیشانەکردن گۆشت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی یەکێتیی گۆشتی مەڕی ئێران دەڵێت، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، خواست لەسەر گۆشت 30٪ تاوەکو 35٪ کەمبووەتەوە و تاوەکو گۆشت گرانتر بێت، خواستیش کەمدەبێتەوە. 
 
عەلی ئەسغەر مەلەکی، سەرۆکی یەکێتیی گۆشتی مەڕی ئێران، رۆژی دووشەممە گوتی: "پێشتر کیلۆیەک گۆشت نزیکەی 200 هەزار تمەن (4$) بووە، بەڵام ئێستا بە 425 هەزار تمەن (زیاتر لە 8$) دەگاتە دەستی فرۆشیارەکان و ئەوانیش 10٪ قازانجی دەخەنەسەر و ئەوجا دەیفرۆشن."
 
بەگوتەی عەلی ئەسغەر مەلەکی، "ئێستا بازاڕ ساردوسڕە و توانای کڕینی خەڵک زۆر لاوازە، ئەمەش وایکردووە خستنە بازاڕی گۆشت دابەزێت."
 
مەلەکی دەڵێت: لە دوو ساڵی رابردووشدا بەهۆی وشکەساڵییەوە، نرخی ئالیک گرانبوو، بۆیە ئاژەڵداران ئاژەڵەکانیان بە سەربڕخانەکان فرۆشت، ئەمەش کاریگەریی لەسەر خستنە بازاڕ و کورتهێنانی گۆشت هەیە.
 
چەند رۆژ لەمەوبەر مەنسور پووریان، سەرۆکی یەکێتیی دابینکارانی مەڕوماڵات گوتی: "گۆشت لە بازاڕدا زۆرە، بەڵام نرخەکەی بووەتە کێشەی سەرەکی و خەڵک ئازار دەدات، لە راستیدا بارودۆخ بەجۆرێکە کە خەڵک ناتوانن گۆشتی گۆلک و مەڕ بکڕن."
 
بۆ دابەزینی بەهای گۆشت، باس لەوە دەکرێ، گۆشت لە وڵاتی کینیا هاوردە بکرێت. مەنسور پووریان دەڵێت: وڵاتانی کەنداو پێویستیی گۆشتیان لە کینیاوە دابین دەکەن، نرخەکەی گونجاوە و لەڕووی کوالێتییشەوە توانای رکابەریکردنی هەیە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە