رۆژنامەكانی ئەمڕۆی ئێران
رووداو- هەولێر
رۆژنامەكانی ئەمڕۆی ئێران چەند هەواڵێكی گرنگیان لە خۆگرتووە، كە بە هەواڵێك لە رۆژنامەی ئافتاب یەزد دەستپێدەكەین، سەبارەت بە گرانبوونی نرخی كارەبا لە مانگی نەورۆز بەدواوە.
وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند: "گرانبوونی نرخی كارەبا لە مانگی رەشەمە دەستپێدەكات و لە مانگی نەورۆز دەگاتە دەست بەكارهێنەرانی كارەبا لە هەموو ئێراندا".
وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بەوەكرد، كە بە پێی یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی كۆچی (هەتاوی)، دەتوانین لەسەدا 38 نرخی كارەبا بەرزبكەینەوە، بەڵام ئێمە بە هۆی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و ئابووری خەڵك تەنها لە سەدا 24ـی نرخی كارەبا گراندەكەین.
بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی جیهانی ئیقتیسادیش، هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: "لە چەند ساڵی رابردوو بە هۆی سیاسەتە هەڵەكانەوە، ئیمكانیاتێكی زۆرمان لەدەست دا و ئەگەر سیاسەتە پێشبینیكراوەكان دروست ئەنجامبدرابان، ئێمە لە بەرهەمهێنانی گاز و نەوت لە وڵاتی قەتەر دوا نەدەكەوتین."
رەفسەنجانی ئاماژەی بە 8 ساڵی سەرۆكایەتی ئەحمەدی نەژاد كرد و گوتی: "لەو ماوەیەدا ئابووری ئێمە بچوك و خەڵكیشمان هەژارتر بوون، ئێمە لەو چەند ساڵەدا بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی هەندێ كەسەوە، هەموو ئیمكانیاتەكەمان لەدەست دەرچوو و گەڕاندنەوەی ئەو ئیمكانیاتانەش زۆر سەخت و دژوارە.
لە رۆژنامەی شەرقی ئەمڕۆدا هەواڵیك بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بەوەی، كە هەر تاكێك لە ئێران بۆ دابینكردنی خۆراكی مانگێك، پێوستی بە 227 هەزار تومەنە.
كۆمیتەی مووچەی كرێكارانی پارێزگای تارانیش رایگەیاندووە: "خانەوادەیەكی 4 كەسی، بە پێی ئامارەكان، بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان، پێویستییان بە 1 ملیۆن و 760 هەزار تومەن دەبێت.
رۆژنامەی وەتەن ئیمروز، باس لە وشكبوونی دارستانە بەڕووەكانی زاگرۆس دەكات و نووسیویەتی:"یەك ملیۆن هێكتار لە دارستانەكانی زاگرۆس، خەریكە وشكدەبن."
بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەكانی كرماشانیش رایگەیاند: "هەر هێكتار دارستان،60 تەن خۆڵ لە ئاسمان پاك دەكاتەوە و لە ئەگەری لەناوچوونی ئەو رێژە دارستانە، مەترسییەكی زۆر دروستدەبێت لەسەر ژینگەی وڵات."
ئەو بەرپرسەی پارێزگای كرماشان هەروەها گوتوشیەتی: "بۆ زیندووكردنەوەی 100 هەزار هێكتار لەو دارستانە، پێویستمان بە 20 ملیار تومەن بودجەیە."