راگەیێندراوی بزووتنەوەی حەماس لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە
رووداو دیجیتاڵ
لە هێرشێکدا لە تاران، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس کوژرا. بزووتنەوەکە هەرزوو ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، ئیسماعیل هەنییە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 31-07-2024، سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی ئیسماعیل هەنییەی راگەیاند، بەڵام ئاماژەی بە وردەکاریی رووداوەکە نەکردووە و دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
بەڵام بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئیسماعیل هەنییە لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل دا کوژراوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێرانی کردووە.
ئیسماعیل هەنییە دوێنێ گەیشتە ئێران و لەگەڵ رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆککۆماری وڵاتەکە کۆبووەوە.
لە هێرشەکەدا، پاسەوانێکی تایبەتیی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەش کوژراوە.
ئیسماعیل هەنییە کێیە؟
ئیسماعیل هەنییە وەکو سەرکردەی گشتیی حەماس سەیری دەکرێت و لە ساڵی 1980وە سەرکردەیەکی دیاری بزووتنەوەکە بووە.
بۆ ماوەیەکی کەم لە ساڵی 2006 وەکو سەرۆکوەزیرانی فەلەستین دیاریکرا، بەڵام دوای ساڵێک لە کار لابرا کاتێک شەڕی حەماس و فەتح بە تێکشکانی فەتح کۆتاییهات.
لە ساڵی 2017 وەکو سەرۆکی بیرۆی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس هەڵبژێردرا و لە ساڵی 2018 ئەمریکا خستییە نێو لیستی تیرۆرەوە.
لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە قەتەر دەژیا.