ئاوارە گەڕاوەکانی باکووری غەززە بەدەست بێ نانییەوە دەناڵێنن

01-02-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ئاوارەکانی باکووری غەززە نۆرەی دوورودرێژیان گرتووە بۆ وەرگرتنی نان
ئاوارەکانی باکووری غەززە نۆرەی دوورودرێژیان گرتووە بۆ وەرگرتنی نان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئاوارەکانی باکووری غەززە نۆرەی دوورودرێژیان گرتووە بۆ وەرگرتنی نان. هەندێ لەو ئاوارانە لە باشوورەوە گەڕاونەتەوە باکوور، بەڵام هاوکارییەکانیان بەدەست ناگات.
 
فیراس تورک، ئاوارەی غەززە دەڵێت: "بۆ دوو، سێ کاژێرە  لێرە چاوەڕێم و سێ جاریش بەهۆی قەرەباڵخییەوە لە نۆرەکە دەرکرام، نۆرەکە زۆر دوورودرێژە."
 
هیشام خودێر، ئاوارەیەکی دیکەیە و باس لەوە دەکات: "دوو رۆژە بێ نانین، هەندێ برنجمان هەبووە، بەڵام نانمان نییە و منداڵەکانیشم زۆریان برسییە." 
 
سەرەڕای رێگەدان بە گەیاندنی هاوکاریی بەگوێرەی ئاگربەستی غەززە، بەڵام غەززەییەکان بەدەست نەبوونی خۆراکەوە دەناڵێنن.
 
بەگوێرە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەدوای 19ی مانگەوە کە هاوکاتە لەگەڵ کاتی جێبەجێکردنی ئاگربەستی غەززە، زیاتر لە 4200 بارهەڵگر هاوکاریی گەیشتوونەتە نێو کەرتی غەززە، واتە  رۆژانە 300 بۆ 350 بارهەڵگر، 50یان بارهەڵگریی سووتەمەنی بووە و بەشێکی زۆری بۆ نانەواخانەکان بووە.
 
چاوەڕێش دەکرێت دۆخی مرۆیی کەرتی ‌غەززە خراپتر بێت، لەدوای راگرتنی کارەکانی رێکخراوی ئۆنروای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەرتەکە.
 
فیلیپ لازارینی، کۆمیسیاری گشتیی رێکخراوی ئونروا دەڵێت: "رێکخراوەکە گرنگە بۆ دابینکردنی هاوکاریی ئەو خەڵکە لێقەوماوەی ئێستا بەهۆی ئاگربەستەکەوە چاوەڕێی هاوکاریی دەکات، بەڵام لە دوو رۆژی دیکە، چالاکییەکانمان لە ناوچەکانی فەلەستین رادەگیرێن، بەهۆی یاسایەک کە لەلایەن پەرلەمانی ئیسرائیلەوە پەسندکراوە و دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە." 
 
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، پێویست بوو رۆژانە 600 بارهەڵگری هاوکاریی بگاتە غەززە، بەڵام بەهۆی کێشەی لۆجیستی هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ژمارەیە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرسیڤیی کۆبوونەوەیەکی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی

وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی پێشنیازێک دژی پلانەکەی ترەمپ لەبارەی غەززە ئامادە دەکەن

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە کۆبوونەوەیەکی داخراویان لەسەر غەززە کرد، ئەمەش پێش لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بۆ دانانی پێشنیازێک لەدژی پلانەکەی ترەمپ بۆ کۆنترۆڵکردنی غەززە.