ئەردۆغان بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە ئیماراتە
رووداو دیجیتاڵ
بە مەبەستی بەشداریکردن لە كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28)، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، گەیشتە ئیمارات.
کاژێر 15:45 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2023، سەرۆککۆماری تورکیا، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت.
هەریەک لە ئەمینە ئەردۆغانی هاوژینی سەرۆککۆمار، مەهمەت ئۆزهاسەکی، وەزیری ژینگە و شارسازی، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، فەخرەددین ئاڵتوون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و عاکیف چاغتای کڵچ، گەورە راوێژکاری سەرۆککۆمار، لەو گەشتەکەدا یاوەری ئەردۆغان دەکەن.
سبەی هه‌ينى 1ـی کانوونی یەکەمی 2023، هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژى نيشتمانيى ئيماراتدا به ئاماده‌بوون و به‌شداريى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جيهان، له شارى ئێكسپۆ دوبه‌ى كۆنفرانسەکە بەڕێوەدەچێت.
ئيمارات سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌م گەڕەی كۆنفرانسه‌كه ده‌كات و پرسه‌كانى تايبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و چۆنيه‌تيى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى و رۆڵى وڵاتان له كه‌مكردنه‌وى مه‌ترسييه‌كانيدا، تاوتوێ ده‌كات.
لە دوبەیی ئیمارات لە 30ـی تشرینی دووەم تاوەکو 12ی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ، 200 وڵات، هەرێم و رێکخراو بەشداری لە کۆنفرانسی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن کە بە کۆپ 28 ناسراوە.