ئیسرائیل "سەرکردەیەکی باڵای حیزبوڵڵای لە بەیرووت" کردە ئامانج

دوێنێ کاژێر 08:16
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان. بەگوێرەی میدیاکان، فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵای لوبنانی کراوەتە ئامانج.
 
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، ئەگەر حیزبوڵڵا وەڵامی ئەم هێرشە نەداتەوە، ناکەونە نێو شەڕەوە. وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش دەڵێت، "حیزبوڵڵا چەند رۆژێک لەمەوبەر هێڵی سووری بەزاند."
 
تاوەکو ئێستا روون نییە ئەو کەسەی کراوەتە ئامانج کێیە، بەڵام ئیسرائیل بەڵێنی دابوو کە حیزبوڵڵای لوبنانی لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر بەرزاییەکانی گۆلان "باجی قورس دەدات."
 

 
رۆژی شەممە 27-07-2024 مووشەکێک لە کۆمەڵگەیەکی "درووز نشین" لەنزیک یاریگەیەکی تۆپی پێ لە بەرزاییەکانی گۆلان کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 12 کەس کوژران.
 
درووز پێکهاتەیەکن و شوێنکەوتووی بیروباوەڕی درووزین و دەڵێن، هەڵگری پەیامی پێغەمبەر ئیبراهیمن (دروودی خوای لەسەر بێت).
 
دوای کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە، حیزبوڵڵا رایگەیاند، ئەوان ئەو کارەیان نەکردووە. دانیێل هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "زانیاریی هەواڵگریمان پیشانی دەدات کە حیزبوڵڵا بەرپرسە" لە هێرشەکە. رۆژی دووشەممە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەمان قسەی دووپاتکردەوە.
 
گۆلان ناوچەیەکی ستراتیژییە و رووبەرەکەی 1800 کیلۆمەتر دووجایە. ناوچەکە خاڵی بەیەکگەیاندنی ئیسرائیل، ئوردن، سووریا و لوبنانە. 66.6%ی لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدایە و ئەوی دیکەش لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریادایە. زیاتر لە 40 هەزار کەس لە بەرزاییەکانی گۆلان دەژین کە 25 هەزاریان ئیسرائیلین.
 
ئەمە یەکەمجارە لەدوای هەڵگیرسانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس و تێوەگلانی حیزبوڵڵای لوبنانی هێرشدەکرێتە سەر بەیرووت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسماعیل هەنییە.

کاردانەوەکانی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 31-7-2024 ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا. تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام گومانەکان راستەوخۆ بۆ ئیسرائیل دەچن.