رووداو دیجیتاڵ
ئیمارات گۆڕانکاری لە یاسای پێدانی وڵاتینامە دەکات و لەسەر بنچینەی گۆڕانکارییەکەش خەڵکێکی زۆر مافی ئەوەی هەیە داوای وڵاتینامەی ئیماراتی بکات.
شێخ محەممەد راشید ئالمەکتووم، سەرۆکوەزیرانی ئیمارات رایگەیاند، هەمواری یاساکە واتای ئەوەیە، وەبەرهێنەران، کەسانی خاوەن بەهرەی تایبەت، پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکان لەوانەش زانا، پزیشک، ئەندازیار، هونەرمەند، نووسەر و خانەوادەکانیان بەربژێر دەبن بۆ وەرگرتنی وڵاتینامە.
سەرۆکوەزیرانی ئیمارات ئاماژەی بەوەکردووە، هەمواری یاساکە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو کەسانە نابێت کە ئێستا وڵاتینامەیان هەیە و هەنگاوە نوێکەش بۆئەوەیە کەسانی زیرەکی دیکە بچنە ناو کۆمەڵگەی ئیماراتیەوە و لەوێدا بژین.
ژمارەی دانیشتووانی ئیمارات نزیکەی 10 ملیۆن کەسە و ژمارەیەکی کەمیشی عەرەبی ئیماراتین.
عەرەبی ئیماراتی تەنیا 11.6٪ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن. 59.4٪ی دانیشتووانەکەی بە رەچەڵەک خەڵکی وڵاتانی باشووری ئاسیان بە جۆرێک 38٪یان خەڵکی هیندستان، 27٪یان خەڵکی پاکستان، 12٪یان خەڵکی بەنگلادیشن. هاوکات 7٪ی دانیشتووانەکەی بە رەچەڵەک میسری و 6٪یان فلیپینین و 13٪ی دیکەشیان بە رەچەڵەک خەڵکی وڵاتانی دیکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ