بەرگریی شارستانیی غەززە دەڵێت، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 93 کەس کوژراون

29-10-2024
رێبەر حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە دەڵێت، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە کەرتی غەززە 93 کەس کوژراون. ئاماژە بەوەش دەکات، زۆربەی کوژراوەکان ژن و منداڵ بوون.
 
رۆژی 29-10-2024 بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، "لە کۆمەڵکوژییەکەی شەوی رابردوودا 93 کەس شەهید بوون و 40 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن."
 
بەگوێرەی کارمەندانی بەرگریی شارستانیی کەرتەکە، زۆربەی کوژراوەکان ژن و منداڵ بوون.
 
بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و رایگەیاند، "دووژمن کۆمەڵکوژییەکی دیکەی بەرامبەر خەڵکی ئێمە ئەنجامدا و باکووری غەززەش بووەتە ئامانجی هەڵمەتێکی پاکتاویی نەتەوەیی و ئاوارەکردنێکی سیستماتیکی."
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
 
جەنگی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 بە هێرشێکی حەماس بۆ سەر ئۆردووگا جوونشینەکانی نزیک لە کەرتی غەززە دەستیپێکرد.
 
بەگوێرەی ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا هەزار و 200 کەس کوژران و 251 کەسیش بە بارمتە گیران.
 
هەمان رۆژ سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە کرد و دواتریش ئۆپەراسیۆنی زەوینی دەستپێکرد.
 
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە زیاتر لە 43 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 100 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، ئەوە جگە لە ئاوارەبوونی نزیکەی تەواوی 2.3 ملیۆن دانیشتووی کەرتەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەی گازی کۆرمۆر

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە دووەم بەرهەمهێنەری گاز؛ 'پێویستی بە 200 ملیار دۆلارە'

بەڕێوەبەرانی کەرتی وزە لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا لە دوبەی رایانگەیاند، بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ببێتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی سرووشتی لە جیهان، کەرتی وزەی ناوچەکە لە چوار ساڵی داهاتوودا پێویستی بە 200 ملیار دۆلار وەبەرهێنانە.