نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکان تەنگی بە دانیشتووانی کەرتی غەززە هەڵچنیوە

29-10-2023
نیاز مستەفا
ژمارەیەک منداڵ لە کەمپێکی غەززە
ژمارەیەک منداڵ لە کەمپێکی غەززە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خەڵکی باکووری کەرتی غەززە، کە ئاوارەی سنووری دێر بەلاحی باشووری کەرتەکە بوون، لە کۆگەی خۆراکی ئاژانسی ئونروای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پێداویستییەکانی رۆژانەیان پێدەدرێت.
 
عەبدولڕەحمان کیلانی، ئاوارەی غەززە ئاماژە بەوە دەکات، "ئارد، هاوکاری و ئاو و تەنانەت دەستشۆریشمان نییە. ماڵەکانمان خاپوور کران. کەس گرنگی بە ئێمە نادات. هاوار بۆ خەڵکی جیهان دەبەین. هەموو هێزە نێودەوڵەتییەکان دژی ئێمەن. پێویستمان بە هاوکارییە."
 
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی نەمانی خۆراک، سووتەمەنی و ئاوی پاک لە کەرتی غەززە دەدات. کەمبوونەوەشیان مەترسیی روودانی کارەساتی مرۆیی لەنێو 2.4 ملیۆن دانیشتووی کەرتەکە زیاتر دەکات.
 
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێش دەستپێکردنی شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمدا رێژەی هەژاری نزیکەی 80% بوو، ئەو خەڵکەش لەلایەن ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هاوکاری دەکران؛ بەڵام ئێستا رێژەکە 96%ـە.
 
دایکی سەمیر، ئاوارەی غەززە دەڵێت، "ئاوی پاکمان پێویستە، خواردنمان پێویستە، ئێمە برسین. ئەمە تەواو نادادپەروەرانەیە. منداڵەکانمان ناتوانن بخەون. پێویستە ئاو و خۆراکیان بۆ دابین بکەین."
 
دوای دەستپێکردنی شەڕی گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل؛ ئیسرائیل گەمارۆکانی بۆسەر کەرتی غەززە تووندتر کردەوە.
 
لە 21ی تشرینی یەکەمەوە ئیسرائیل رێگەی بە گەیشتنی کەمتر لە 100 بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی بە کەرتی غەززە داوە، کە کەمترە لە بڕی پێویست بۆ یەک رۆژ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.