راپۆرتێک: تەرمی حەسەن نەسروڵڵا دۆزرایەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، تەرمی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە شوێنی هێرشەکەی رۆژی هەینی لە باشووری بەیرووت دۆزراوەتەوە. 
 
سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسەکەی گوتووە، تەرمی نەسروڵڵا نەشێواوە، هیچ برینێکی پێوە نییە و پێدەچێت بەهۆی زەبری تەقینەوەی مووشەکەکان گیانی لەدەستدابێت. 
 
نەسروڵڵا رۆژی هەینی لە بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵادا بە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل کوژرا. 
 
حیزبوڵڵا رۆژی شەممە لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی ئەمیندارەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام نەیگوت چۆن کوژراوە یان کەی بەخاکدەسپێردرێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەبیل قاووق

ئیسرائیل کوشتنی فەرماندەیەکی دیکەی حیزبوڵڵا رادەگەیێنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29-9-2024، هێزی بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوەوە، لە هێرشێکدا بۆ سەر بەیرووت، نەبیل قاووق، فەرماندەی یەکەی خۆپارێزی و ئەندامی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی حیزبوڵڵایان کوشتووە.