وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ زیارەتکاران: لە حەوت رۆژ زیاتر لە عێراق نەمێننەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری ناوخۆی ئێران داوای لە زیارەتکارانی وڵاتەی دەکات، ئەوانەی بۆ یادکردنەوەی چلەی کوژرانی ئیمام حوسێن سەردانی عێراق دەکەن لە حەوت رۆژ زیاتر نەمێننەوە.
 
ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "بەهۆی بەتینبوونی رۆژ و بەرزیی پلەکانی گەرما رێککارەکانی سەردانی زیارەتکاران بۆ عێراق بەزووترین کات جێبەجێکرێت و بە کورترین ماوە دەبێت."
 
وەحیدی گوتی، لەگەڵ  حکومەتی عێراق هاوئاهەنگیی تەواویان هەیە بۆ دابینکردنی ژێرخانی پێویست و دیاریکردنی بەرپرسیارێتیی دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان.
 
بۆ پاراستنی تەندروستیی سەردانیکاران، وەحیدی داوایان لێدەکات سەردانەکان رێکبخکەن و ماوەی مانەوەیان لە عێراق لەنێوان شەش بۆ حەوت رۆژ زیاتر نەبێت، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکان لەماوەی چلە بۆ هەموو سەردانیکاران دەستەبەربکرێت.
 
ئیمام حوسێن، کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیبە، ساڵانە لە یادی چلەی کوژرانەکەیدا نزیکەی 4 بۆ 5 ملیۆن ئێرانی سەردانی شاری کەربەلای عێراق دەکەن، کە مەزاری ئەو ئیمامەی شیعەکانی لێیە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: نەتەنیاهوو وەک هیتلەر کۆتایی دێت

سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی یەکشەممە لە پارێزگای ریزە گوتارێکی پێشکێشکرد؛ ئاماژەی بەوەدا بازرگانی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل وەستاندووە و گوتیشی، هاوشێوەی چوونیان بۆ قەرەباخ و لیبیا، دەڕۆنە ئیسرائیلیش.