ئێران دەست بەسەر کەشتیی بازرگانێکی عێراقیدا دەگرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای پاسدارانی ئێران دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا دەگرێت، کە بازرگانێکی عێراقی خاوەنیەتی.
 
سوپای پاسداران دەڵێت، بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی سووتەمەنی دەستیان بەسەر کەشتییەکەدا گرتووە و 9 سەرنشینی کەشتییەکەشی دەستبەسەر کردوون. کەشتییەکە ئاڵای تۆگۆی بەسەرەوە بووە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، کەشتییەکە ناوی "Pearl G"ـیە و عێراقییەکی دانیشتووی دوبەی خاوەنیەتی. کەشتییەکە نزیکەی 700 هەزار لیتر سووتەمەنیی "قاچاخ"ـی لەسەر بووە.
 
هێزە دەریاییەکانی سەر بە سوپای پاسداران لە نزیک کێڵگەی نەوتیی ئاراش رێگەیان لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکە گرتووە و دەستیان بەسەردا گرتووە. 
 
ناوچەکە ناکۆکی لەسەرە لە نێوان ئێران و کوێت. پاسداران دەڵێت کاتێک رێگەیان لە کەشتییەکە گرتووە کە سووتەمەنی لە چەند کەشتییەکی ئێرانی دادەگرت.
 
سوپای پاسداران دەشڵێت: "کەشتییەکە و سەرنشینانی گوێزراونەتەوە بەندەری ئیمام خومەینی و ئێستا لەژێر چاودێریدان".
 
لە کەمتر لە هەفتەیەکدا دووەمجارە رووداوی لەو شێوەیە روودەدات. 22ـی ئەم مانگەش سوپای پاسداران بە هەمان پاساو کەشتییەکی نەوتهەڵگر و 12 سەرنشینەکەی دەستبەسەر کردبوو. ئەویش بە هەمان شێوە ئاڵای تۆگۆی لەسەر بووە.
 
چارەنووسی هەردوو کەشتییەکە و تیمەکانیان نادیارە. هێزە دەریاییەکانی ئێران زۆرجار هەواڵی دەستبەسەرکردنی ئەو کەشتییانە دەدەن بڵاودەکەنەوە کە لە هەڵمەتەکانی "قاچاخچێتی سووتەمەنی" لە کەنداودا بەشدارن.
 
لە کۆتایی مانگی یەکی ئەم ساڵیشدا ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت کە دوو ملیۆن لیتر سووتەمەنی "قاچاخی" هەڵگرتبوو.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: نەتەنیاهوو وەک هیتلەر کۆتایی دێت

سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی یەکشەممە لە پارێزگای ریزە گوتارێکی پێشکێشکرد؛ ئاماژەی بەوەدا بازرگانی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل وەستاندووە و گوتیشی، هاوشێوەی چوونیان بۆ قەرەباخ و لیبیا، دەڕۆنە ئیسرائیلیش.