رووداو دیجیتاڵ
عومەر بەرزنجى وەک باڵیۆزى نوێى عێراق لە ئوردن دەستبەکار بوو، کە پێشتر لە چوار وڵاتى دیکە باڵیۆز بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ى تشرینى دووەمی 2024، عومەر بەرزنجى، بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "بەیانیى ئەمڕۆ گەیشتمە فڕۆکەخانەى عەمانى پایتەختى ئوردن و بە فەرمى وەک باڵیۆزى عێراق لەو وڵاتە دەستبەکار بووم، دەستبەکاربوونەکەم بۆ وەزارەتى دەرەوەى عێراق نارد."
عومەر بەرزنجی، بریکارى وەزارەتى دەرەوەى عێراق بوو بۆ کاروباری یاسایی و پەیوەندییە فرە لایەنەکان.
27ى تشرینى دووەمی2024، لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق مامەڵەى فەرمى وەک باڵیۆزى ئوردن پێشکێش بە عومەر بەرزنجى کرد لەپاش ئەوەى مەرسوومى کۆمارى بۆ دەرکرد.
عومەر بەرزنجى رایگەیاند: "یەکەم کۆبوونەوەى لە ئوردن لەگەڵ باڵیۆزى وڵاتانى عەرەبی و جێگرانیان بوو لە ئوردن و باسی دۆخى ناوچەکەیان کردووە."
عومەر بەرزنجى ساڵى 2004 وەک باڵیۆز لە وەزارەتى دەرەوە مەرسوومى کۆمارى بۆ دەرچووە و بووەتە بەرپرسی فەرمانگەى مافى مرۆڤ لەو وەزارەتە.
عومەر بەرزنجی، لە ساڵانى رابردوودا باڵیۆزى عێراق بووە لە لوبنان، رۆمانیا، ڤاتیکان و قەتەر، لە ساڵى 2022ـەوە وەک بریکارى وەزارەتى دەرەوەى عێراق بۆ کاروباری یاسایی و پەیوەندییە فرە لایەنەکان کارى کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ