ئیسرائیل: حیزبوڵڵا بە 115 مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەرمان

28-10-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئیسرائیل دەڵێت، حیزبوڵڵا زیاتر لە 100 مووشەک و درۆنی ئاراستەی قوڵایی وڵاتەکە کردووە و سوپای ئیسرائیلیش لە جەنگی باشووری لوبنان بەردەوامە.
 
رۆژی دووشەممە 28-10-2024 سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "کاژێر 4:00 (7:00 بەکاتی هەولێر) رێکخراوی تیرۆریستیی حیزبوڵڵا لانیکەم 115 درۆن و مووشەکی بە ئاراستەی ئیسرائیل تەقاند."
 
لەلایەکی دیکە، حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، ژمارەیەک مووشەکی پێشکەوتوویان ئاراستەی بنکەیەکی دەریایی، لە نزیک شاری حەیفا لە باکووری ئیسرائیل کردووە.
 
پێش ئەو راگەیێندراوە، حیزبوڵڵا رایگەیاند: "لە نزیک گوندی کفار کیلا بۆسەمان بۆ گرووپێک سەرباز [ـی ئیسرائیلی] دانایەوە و کەوتنە ناوی." حیزبوڵڵا ئاماژەی بە ژمارەی کوژراو و بریندار نەکرد.
 
ئەمڕۆ دووشەممە ئیسرائیل بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی شاری (سوور)ـی کرد لە رۆژئاوای لوبنان. میدیای فەرمیی لوبنان رایگەیاند، زنجیرەیەک هێرشکرایە سەر شاری دێرینی سوور و لە چەند ناوچەیەکی سڤیلنشین دووکەڵ بەرزبووەوە. هێرشەکە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ ئیسرائیل دانیشتووانی نێوەڕاستی شاری سووری ئاگادار کردبووەوە، کە چۆڵی بکەن چونکە ئەوان هێرش دەکەنە سەر ئامانجەکانی حیزبوڵڵا.
 
ئەفیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "جموجۆڵەکانی حیزبوڵڵا سوپای ئیسرائیل ناچار دەکات بە هێز وەڵامبداتەوە. داوا لە دانیشتووان دەکەین بەرەو باکووری لوبنان بڕۆن."
 
میدیای فەرمیی لوبنان رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکان 7 کەس کوژران.
 
جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستیپێکرد. رۆژێک دوای ئەوە بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنانی پشتیوانی خۆی بۆ حەماس راگەیاند و بە مووشەک دەستی بە هێرشکردنە سەر باکووری ئیسرائیل کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە

جەمیل بایک: دوای سووریا نۆرەی عێراقە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، عێراق زۆرترین کاریگەریی پێشهات و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی لەسەرە، دەشڵێت "دوای سووریا، نۆرەی عێراقە."