وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێرانی دووژمنمان لاواز کرد

28-10-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەسەر هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران گوتی: "دووژمنمان لاواز کرد و باڵانسی هێزمان گۆڕی." هەروەها رایگەیاند، هێرشەکە گرنگترین ئۆپەراسیۆنی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بوو.
 
رۆژی دووشەممە 28-10-2024 یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەبارەی ئەو هێرشەی وڵاتەکەی کردییە سەر ئێران گوتی: "وەڵامەکە زۆر ورد، کوالێتیی بەرز و کوشندە بوو. ئەوەی ویستمان لێمان دا. لە 1967ـەوە هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی لەو جۆرەیان نەکردبوو."
 
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 26-10-2024 ئیسرائیل بە نزیکەی 100 فڕۆکە هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر "چەند پێگەیەکی سەربازیی ئێران."
 
گالانت گوتی: "زۆر بە وردی لە رادار و سیستمی بەرگریمان دا کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیانێکی گەورە بۆ دووژمن."
 
گالانت پێیوایە، ئەو زیانەی لە بەرهەمهێنانی مووشەک و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانیان داوە "دەبێتە هۆی گۆڕینی باڵانسی هێز و دەسەڵات."
 
هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەروەک سوپای ئیسرائیل باسیکرد: "لە تۆڵەی هێرشەکانی پێشووتری ئێران بوو لە دژی ئیسرائی" کە لە 13-04 و 01-10ـی ئەمساڵ کردی.
 
دوای دەستپێکردنی جەنگی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل چووە قۆناخێکی نوێ.
 
لە نیسانی ئەم ساڵ، ئێران بە ژمارەیەک درۆن و مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، ئەوەش دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی سووریا و سێ فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانی کوشت.
 
لە 31ی هەمان مانگ ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران کوژرا. ئەو رووداوانە توڕەیی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەرپرسانی ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان کرد.
 
رۆژی 1ی ئۆکتۆبەر، سوپای پاسدارانی ئێران بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکەی لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە بووە.
 
سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەی سەر ئێران رایگەیاند: "لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، فڕۆکەکان چەند دامەزراوەیەکی دروستکردنی ئەو مووشەکانەیان کردە ئامانج کە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکاریهێنان."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە

جەمیل بایک: دوای سووریا نۆرەی عێراقە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، عێراق زۆرترین کاریگەریی پێشهات و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی لەسەرە، دەشڵێت "دوای سووریا، نۆرەی عێراقە."