چیرۆکی منداڵێکی غەززە کە 6 ئەندامی خێزانەکەی لە بۆردوومانێکدا لەدەستداوە

28-10-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
چیرۆکی ئەو منداڵەی شەش ئەندامی خێزانەکەی لە بۆردوومانێکدا گیانیان لەدەستدا
چیرۆکی ئەو منداڵەی شەش ئەندامی خێزانەکەی لە بۆردوومانێکدا گیانیان لەدەستدا
نیشانەکردن شەڕی ئیسرائیل و حەماس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هەمزە تەمەنی 10 ساڵە، شەش ئەندامی خێزانەکەی لە ئەنجامی بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لەدەستداوە و خۆیشی بریندارە.
 
هەمزە بە بریندارییەوە قسەی کرد و گوتی، "هیواخوازم هەتا زووە شەر کۆتایی بێت و بگەڕێمەوە ماڵەوە و لەگەڵ هاوڕێیانم یاری بکەم. هیواخوازم لە مانگی رەمەزانیشدا بەڕۆژوو بم و بەبۆنەی جەژنیش ئاهەنگ بگێڕین."
 
هەمزە لە نەخۆشخانەی شیفا دەمێنێتەوە؛ ئەویش یەکێکە لەو سەدان بریندارەی لە نەخۆشخانەکە چارەسەری بۆ دەکرێت. داپیرەی هەمزە باسی ساتی بۆردوومانەکەی سەر ماڵەکەیان دەکات و دەڵێت، "خەوتبووین کاتێک مووشەکێک بەر ماڵەکەمان کەوت. هەمزە برینداربوو، برا گەورەکەی و دایکی لەنێو شەش ئەندامی خێزانەکەیدان کە شەهیدبوون. باوکی بریندارە. ماڵەکەشیان تەختی زەوی بووە."
 
تادێت هێرشەکانی سەر غەززە چڕتر دەبێتەوە و بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە 1400 هاووڵاتی ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر لە 5400 کەسی دیکە برینداربوون. لە فەلەستینیش زیاتر لە حەوت هەزار کەسیش کوژراون و زیاتر لە 18 هەزار کەسی دیکە برینداربوون.
 
رۆژی شەممە 28-10-2023، ئیسرائیل هێرشی زەوینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد و گوتەبێژی هێزی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانیان چوونەتە نێو کەرتەکە و لە ئاسمانیشەوە تونێلەکان بۆردوومان دەکەن. بزووتنەوەی حەماسیش گوتی، لە چەندین شوێن رووبەڕووی سوپای ئیسرائیل بوونەتەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عادل مەلا ساڵح (سێیەم لە دەستە راستەوە) لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی کۆنگرەی ئاشتی لە قاهیرە.

کوردێک وەک باڵیۆزی ئاشتی لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەڵدەبژێردرێت

ساڵانە کۆنگرەی ئاشتیی جیهانی لە قاهیرەی پایتەختی میسر سازدەکرێت، ئەم ساڵێش بە بەشداری 22 وڵاتی عەرەبی و 500 ئەندام کۆنگرەکە بەڕێوەچوو. عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان وەک تاکە کورد بانگهێشتی ئەم کۆنگرە جیهانییە کرا. وەک باڵیۆزی ئاشتی لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەڵبژێردرا و خەڵاتکرا.