نەتەنیاهوو لەدوای کوژرانی نەسروڵڵا: دۆسیەکەی داخرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی "مەرجی سەرەکی بوو بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ ماڵەکانیان و گەڕاندنەوەی بارمەتەکان" کە لە لایەن چەکدارانی حەماسی فەلەستینییەوە لە غەززە دەستبەسەرن. 
 
نەتەنیاهوو لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "دۆسیەی ئەو کەسەمان داخست کە ژمارەیەکی لەبن نەهاتووی خەڵکی ئیسرائیلی کوشتووە."
 
وێڕای بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، لە کاتێکدا مەترسیی دەکرێت، ململانێی ئیسرائیل لەگەڵ حیزبوڵڵا و حەماس بگۆڕێت بۆ جەنگێکی فراوانی هەرێمی، نەتەنیاهوو دەڵێت: "ئێمە سەردەکەوین و سوورین لەسەر بەردەوامبوون لە لێدان لە دوژمنەکانمان."
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها دەڵێت: "ئیسرائیل خۆڕاگرە و بە ئێران دەڵێین، ئەوەی لێمان بدات، لێی دەدەین. نەک تەنیا حیزبوڵڵا، بەڵکو بەرەی شەڕەنگێزی ئێران و قۆڵەکانی هەموویان بێهیوا بوون."
 
نەتەنیاهوو هەروەها رایگەیاند: "ئەمانە رۆژانی مەزنن و ئێمە بە وەرچەرخانێکی مێژوویدا تێدەپەڕین."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە