28-09-2024
19:11
خامنەیی لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا: خوێنی بەفیڕۆ ناچێت
عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، خوێنی حەسەن نەسروڵڵا بەفیڕۆ ناچێت و پێنج رۆژ ماتەمینی گشتی لە ئێران رادەگەیێنێت.
عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا لە بارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمنداری گشتیی حیزبوڵڵا، ئاماژە بەوە دەکات: "جیهانی ئیسلامی کەسایەتییەکی گەورە و بەرەی مەقاوەمە ئاڵاهەڵگرێکی بێهاوتای لەدەستدا."
خامنەیی دەڵێت: "گورزی بەرەی مقاوەمە سەر جەستەی رژێمی زایۆنی بەهێزتر دەبێت.. رژێمی زایۆنی لەم رووداوەدا سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە."
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەشڵێت: "حەسەن نەسروڵڵا رێچکە و قوتابخانەیەک بوو و رێگاکەی بەردەوام دەبێت. خوێنی سەید عەباس مووسەوی بەفیڕۆ نەچوو و خوێنی شەهید سەید حەسەنیش بەفیڕۆ ناچێت."
ئەوە لەکاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لە هێرشێکی ئاسمانیدا راگەیاند، حیزبوڵڵای لوبنانیش دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، "جیهان لەبیری ناکات کە بڕیاری کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا لە نێویۆرکەوە درا".
مەسعود پزشکیان لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەمریکییەکان ناتوانن خۆیان لە هاودەستیی زایۆنییەکان بێبەری بکەن".
پێشتر، رۆژی هەینی ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی کردە سەر بەیرووت و دوای ئەوە ژمارەیەک سەرچاوە رایانگەیاند، لە کوژرانی حیزبوڵڵا دەکۆڵنەوە.
بۆردوومانەکان بە درێژایی شەوی رابردوو بەردەوام بوون. حیزبوڵڵاش رایگەیاند، هێرشیان کردووە و تۆڵەیان لە ئیسرائیل کردووەتەوە.
بەهۆی هێرشەکانەوە هەزاران کەس لە لوبنان ئاوارەبوون و ماڵەکانیان جێهشێت.
18:20
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، لە پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، "پاڵپشتی تەواوی خۆم بۆ ئیسرائیل دەربڕی."
لۆید ئۆستن باس لەوە دەکات، دوێنێ لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی قسەی کردووە و پێ راگەیاندووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی رێگە نەدات ئێران و هێزە نزیکەکانی "شەڕەکە گەورە بکەن."
دەشڵێت: "هێزەکانمان لە ناوچەکەدا دەپارێزین و پابەندین بە بەرگریکردن لە ئیسرائیل."
زیاتر بخوێنەوە
17:56
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئیسرائیل بە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا 'هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاند'
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراق کوشتنی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان سەرکۆنە دەکات و بە "تاوان" ناوی دەبات، ئەوە دوای ئەوەی دوێنێ ئیسرائیل هیرشێکی بۆ سەر بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵا لە بەیرووت ئەنجامدا و ئەمڕۆش کوشتنی راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، 28-9-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی کرد و هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵا لە بەیرووت بە "تاوان و شەرمەزارکەرانە" ناوبرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئیسرائیل هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە و حەسەن نەسروڵڵاشی بە "شەهیدی رێگەی راست" ناوبرد.
دوێنێ هەینی، 27-09-2024، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر باشووری بەیرووت و بڵاویکردەوە، بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای کردووەتە ئامانج.
رۆژی شەممە، 28-09-2024، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە هێرشەکەی دوێنێی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر بەیرووت کوژراوە. حیزبوڵڵاش دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
شەڕ و پێکدادانی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل یەک رۆژ دوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە لە 07-10-2023 دەستیپێکرد، بەڵام لە 23ـی ئەم مانگەوە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و بەیرووت چڕتربوونەوە.
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 700 کەس لە لوبنان کوژراون.
17:45
فایەق زێدان: گۆڕەپانی جیهاد و مقاوەمە یەکێک لە شاسوارە مەزنەکانی لەدەستدا
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق
سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق دەڵێت، "بەو پەڕی خەم و پەژارەوە هەواڵی شەهیدبوونی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵامان پێگەیشت."
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ئاماژە بەوە دەکات: "تاوانی تیرۆرکردنی سەید نەسروڵڵا تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیی و گەل و نەتەوەکانە."
هاوکات، لە پەسنی نەسروڵڵا دا دەڵێت: "مەشخەڵی مقاوەمە و خەبات بوو لە دژی داگیرکاری ستەمکار. بە لەدەستدانی نەسروڵڵا، گۆڕەپانی جیهاد و مقاوەمە یەکێک لە شاسوارە مەزنەکانی لەدەستدا."
16:56
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، "جیهان لەبیری ناکات کە بڕیاری کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا لە نێویۆرکەوە درا".
مەسعود پزشکیان لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەمریکییەکان ناتوانن خۆیان لە هاودەستیی زایۆنییەکان بێبەری بکەن".
زیاتر بخوێنەوە
16:40
هاشم سەفیەدین
- کوڕە پووری حەسەن نەسروڵڵایە و کوڕەکەی، زاوای قاسم سولەیمانی یە
- بەوە دەناسرێت کە لە شێوە و شێوازی قسەکردن لە نەسروڵڵا دەچێت
- سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری حیزبوڵلا یە
- سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی حیزبوڵڵای کردووە
- بەرپرس بووە لە داڕشتنی سیاسەتی نێوخۆیی و پەرەپێدانی هەیکەلیەتی حیزبوڵڵا
- لە قوم خوێندوویەتی و پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ ئێران هەیە
- لە ساڵی 1994ـەوە ئامادە دەکرێت بۆ سەرکردایەتیکردنی حیزبوڵلا
16:24
ئێستا کە نەسروڵڵا کوژراوە، رووداوەکان چۆن دەستیان پێکرد؟
ئێستا کە نەسروڵڵا کوژراوە، رووداوەکان چۆن دەستیان پێکرد؟
- رۆژی هەینی ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی کردە سەر بەیرووت و دوای ئەوە ژمارەیەک سەرچاوە رایانگەیاند، لە کوژرانی حیزبوڵڵا دەکۆڵنەوە.
- بۆردوومانەکان بە درێژایی شەوی رابردوو بەردەوام بوون. حیزبوڵڵاش رایگەیاند، هێرشیان کردووە و تۆڵەیان لە ئیسرائیل کردووەتەوە
- بەهۆی هێرشەکانەوە هەزاران کەس لە لوبنان ئاوارەبوون و ماڵەکانیان جێهشێت.
- بەیانیی رۆژی شەممە ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای راگەیاند.
- دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ حیزبوڵڵا کوژرانی ئەمیندارەکەی پشتڕاستکردەوە. پەیامی ئەوەشی هەبوو کە بەردەوام دەبن لە جەنگ دژی ئیسرائیل.
16:01
سەرۆککۆماری عێراق: هێرشکردنە سەر لوبنان پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ سەر ناوچەکە
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق
سەرۆۆکۆماری عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات و دووپاتی دەکاتەوە کە عێراق لەگەڵ لوبنان و فەلەستین دەوەستێتەوە.
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: بە تووندترین شێوە ئەو دەستدرێژییە ئیدانە دەکەین، کە دەکرێتەسەر لوبنانی برا و بە سەدان هاووڵاتی شەهید و برینداربوون، ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە."
سەرۆککۆمار دەشڵێت: "لەکاتێکدا دووپاتیدەکەینەوە، کە عێراق هاوشانی براکانی لە لوبنان و فەلەستین دەوەستێتەوە، هاوکات داوای هاودەنگیی تەواو دەکەین لەگەڵ هەردوو گەلی برا و سەرلەنوێ جەخت دەکەینەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی لەئەستۆ بگرێت و کاری بەپەلە و کاریگەر بکات بۆ راگرتنی جەنگ و رێگریکردن لە کۆمەڵکوژی دەرهەق بە هاووڵاتیانی مەدەنی."
زیاتر بخوێنەوە
15:57
ئیسرائیل بۆ خەڵکی لوبنان: جەنگەکەمان لەگەڵ ئێوەدا نییە و ئێستا کاتی گۆڕانکارییە
یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، حەسەن نەسروڵڵا بەرپرس بوو لە کوشتنی هەزاران هاووڵاتیی مەدەنیی ئیسرائیل و سەرباز و هاووڵاتیی مەدەنی.
یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پەیامێکی ئاراستەی دۆست و دووژمنەکانی کرد و دەڵێت، "بە دووژمنەکانمان دەڵێم: ئێمە بەهێزین و خۆڕاگرین. بە هاوبەشەکانیشمان دەڵێم: جەنگی ئێمە، جەنگی ئێوەشە."
هاوکات وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پەیامێکیشی ئاراستەی گەلی لوبنان کردووە و دەڵێت، "جەنگی ئێمە لەگەڵ ئێوە نییە و کاتی گۆڕانکارییە."
15:26
حیزبوڵڵای لوبنان کوژرانی ئەمیندارەکەی پشتڕاستکردەوە کە دوێنێ لە بەیرووتی پایتەختی ئەو وڵاتە بەر هێرشێکی ئیسرائیل کەوت. ئەو چەکەی حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری حیزبوڵڵای پێ کراوەتە ئامانج ناوی (جی بی یو28)ە.
چەند زانیارییەک لەبارەی ئەو چەکەی ئیسرائیل بۆ کوشتنی نەسروڵڵا بەکاریهێناوە:
- ناوی جی بی یو 28ە
- کێشەکەی 1800 کگم
- 5.8 مەتر درێژە
- 50 مەتر خۆڵ و 5 مەتر کۆنکرێت دەبڕێت
- بە لەیزەر کۆنترۆڵ دەکرێت
- لە لایەن فڕۆکەی جۆری ئێف 15ەوە بەردراوەتەوە
- بۆمبەکە بووە هۆی وێرانبوونی باڵەخانەیەکی 6 نهۆمی لە بەیرووت
- 28 کم لە دووری بۆردوومانەکەوە زەوی لەرییەوە
- لە ساڵی 2009دا ئەمریکا 50 دانەی رادەستی ئیسرائیل کرد
- یەکەمجار ساڵی 1991 بۆ شەڕی عێراق دروستکرا
- ئەمریکا، ئیسرائیل و کۆریای باشوور هەیانە
15:13
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل: بەردەوام دەبین لە بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی حیزبوڵڵا
دانیێڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل
رووداو دیجیتاڵ
دانیێڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: حیزبوڵڵا بە کوشتنی سەرکردەکەیان تووشی شۆک بووە، بەردەوامیش دەبین لە بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی حیزبوڵڵا."
ئەو گوتەبێژە جەختیکردەوە، کە هاووڵاتییانیەکانی خۆیان لە هێرشی گرووپەکان دەپارێزن و گوتی: "ناهێڵێن کۆبوونەوەی هاووڵاتییان بکرێت وەکو یارییەکانی تۆپی پێ یان هەر کۆبوونەوەیەکی تر تاوەکو خەڵکەکەمان لە هێرشەکان بپارێزین."
زیاتر بخوێنەوە
14:49
رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە لە پەیامێکدا لەدوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە رایگەیاند: "بە سەربڵندی ژیایت، شەهید بوویت و بە سەربڵندی رۆیشتیت. سێ رۆژ لە عێراق ماتەمینی رادەگەیێنین."
14:28
حیزبوڵڵای لوبنان کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاستکردەوە
حیزبوڵڵای لوبنانی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی گرووپەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە "شەهید بووە."
13:42
عەلی لاریجانی: ئیسرائیل خەریکە هێڵە سوورەکانی ئێران دەبەزێنێت
شوێنی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل لە لوبنان
راوێژکارێکی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، ئیسرائیل خەریکە هێڵە سوورەکانی ئێران دەبەزێنێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نەتەنیاهوو گەیشتووەتەوە ئەو ئاستەی بەرامبەر ئێرانیش زماندرێژی دەکات.''
عەلی لاریجانی، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی هێرشەکەی رۆژی هەینی 27-09-2024ی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری بەیرووت، بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، ''کاتێک سەرکردە و فەرماندەکانی بەرەی موقاوەمە تیرۆر دەکرێن، [سوپای ئیسرائیل] گومانی نەبێت کە جێگەیان پڕ دەکرێتەوە. ئەم رێگەیە بەردەوامە و بە تیرۆر تەنیا هەستیاریی خەڵکی لوبنان زیاتر دەبێت و بۆ خۆڕاگری پێداگرتر دەبن.''
عەلی لاریجانی لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل گوتی، ''لە هەر دۆخێکدا لەگەڵ بەرەی موقاوەمە دەمێنینەوە. ئیسرائیل خەریکە هێڵە سوورەکانی ئێران دەبەزێنێت و بابەتەکە جیدی دەبێت.''
زیاتر بخوێنەوە
13:13
پەیامێک لە رێبەری باڵای ئێرانەوە لەبارەی دۆخی ئەمنیی لوبنان
رووداو دیجیتاڵ
عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "تاوانکارانی زایۆنی لەوە لاوازترن ژێرخانی حیزبوڵڵا بەئامانج بگرن." راشیگەیاندووە: "هەموو هێزەکانی موقاوەمە شانبەشانی حیزبوڵڵان."
خامنەیی بەوە دەستی بە گوتارەکەی کرد کە کوشتنی خەڵکی بێدەسەڵات و سڤیلی لوبنان "کورتبینی و گەمژەیی سیاسەتی سەرکردەکانی ئیسرائیل" دەسەلمێنێت.
رێبەری باڵای ئێران هەروەها داوای لە موسڵمانان کرد لەگەڵ خەڵکی لوبناندا بن و پاڵپشتییان بکەن.
رێبەری باڵای ئێران هەروەها داوای لە موسڵمانان کرد لەگەڵ خەڵکی لوبناندا بن و پاڵپشتییان بکەن.
زیاتر بخوێنەوە
12:53
نرخی دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار دوای هەواڵی کوژرانی نەسروڵڵا بزانە
بەهای دینار و تمەن دابەزی. ئەمڕۆ 100 دۆلار نزیکبووەوە لە 152 هەزار دینار و شەش ملیۆن تمەنیشی تێپەڕاند.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بە رووداوی گوت، "100 دۆلار بە 151 هەزار و 900 دینارە".
دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا 100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینار بوو.
رەوەز میرزا گوتی، ئەمڕۆ بەهای تمەنیش دابەزیوە و 100 دۆلار بە 6 ملیۆن و 100 هەزار تمەنی ئێرانە.
ئەو ئاڵوگۆڕکارەی دراو گوتی، "هۆکاری سەرەکی دابەزینی دینار و تمەن هەواڵی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵای لوبنان و پێشاندنی نەخشەی عێراق و ئێرانە بە رەشی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە."
دوێنێ ئیسرائیل چەند هێرشیکی کردەسەر حیزبوڵڵای لوبنان و ئەمڕۆ رایگەیاند، حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکەی کوشتووە.
12:30
- یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە
- چەندین ساڵ بوو لەنێو خەڵک نەبیندرابوو
- ساڵی 1960 لەدایکبوو
- گەورەترین کوڕی 9 منداڵی خێزانەکەی بوو
- ساڵی 1975 پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئەمەلەوە کرد
- ساڵی 1982 لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە پارتی ئەمەلی ئیسلامییان دامەزراند
- ئەمەلی ئیسلامی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە پاڵپشتی گەورەی کرا
- ساڵی 1985 بزووتنەوەی حیزبوڵڵا دامەزرا
- بەشی زۆری بەرپرسەکانی حیزبوڵڵا لە بەرپرسانی ئەمەلی ئیسلامی بوون
- نەسروڵڵا ساڵی 1992 بووە ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، دوای ئەوەی عەباس مووسەوی لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا کوژرا
- حیزبوڵڵا و ئیسرائیل کەوتنە شەڕ و ئەنجامەکەی ئەوە بوو لە ساڵی 2000 سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کشایەوە
- ساڵی 2006 شەڕ لەگەڵ سوپای ئیسرائیل دەستی پێکردەوە
- شەڕەکە 34 رۆژ بەردەوام بوو
- 2013 نەسروڵڵا رایگەیاند، چەکدار بۆ سووریا دەنێرێت بۆ پاڵپشتیکردن لە ئەسەد
- 8-10-2023 بڕیاریدا بەشێوەیەکی سنووردار بچێتە نێو جەنگی ئیسرائیل و حەماس
- 27-9-2024 سوپای ئیسرائیل باشووری بەیرووتی بۆردوومانکرد
- 28-9-2024 سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای راگەیاند
12:19
دوای راگەیاندنی هەواڵی کوژرانی نەسروڵڵا، یایر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیلی لە تویتێکدا پیرۆزبایی لە سوپای وڵاتەکە، دامەزراوە ئەمنییەکان و هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی دەکات. دەڵێت، "ئەمە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل."
12:18
ئەوەی رووماڵی دەکەین
- دوای زیاتر لە 15 کاژێر، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکیان بۆ سەر بارەگای حیزبوڵڵا لە لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵایان کوشتووە.
- هێرشی مووشەکی و ئاسمانیی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بۆ سەر یەکدی بەردەوامە.
- ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە زانیاری لەبارەی ئەوە بدات کە چۆن پشتڕاستیان کردووەتەوە کە نەسروڵڵا کوژراوە.
زیاتر بخوێنەوە
14:31
رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، حەسەن نەسروڵڵایان کوشتووە؛ بەڵام گوتەبێژی حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، هێشتا یەکلا نەبووەتەوە.
رەنا ساحلی، گوتەبێژی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ شەممە 28ی ئەیلوولی 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا یەکلا نەبووەتەوە.
ئەمڕۆ گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئێوارەی رۆژی هەینی 27ی ئەیلوول بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کوژراوە.
هەریەکە لە ناداڤ شۆشانی و دەیڤید ئەڤراهام، کە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیلن لە ئێکس نووسیویانە، "حەسەن نەسروڵڵا کوژراوە."
هێرزی هەڵێڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل گوتی، "کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا پەیامێکە کە ئیسرائیل دەستی دەگاتە هەر کەسێک کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل. ئەمە هێشتا کۆتایی نییە." سوپای ئیسرائیل هەروەها گوتی، عەلی کەرکی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حیزبوڵڵا و چەند سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەکە لەو هێرشەدا کوژراون.
شەڕ و پێکدادانی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە لە 07-10-2023 دەستیپێکرد، بەڵام لە 23ـی ئەم مانگەوە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و بەیرووت چڕتربوونەوە. بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، هەر لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 700 کەس لە لوبنان کوژراون و زۆربەیان سڤیلن.
چەند زانیارییەک لەبارەی حەسەن نەسروڵڵاوە