رووداو دیجیتاڵ
هەزاران کەس رۆژی یەکشەممە بۆ بەخاکسپاردن و پرسەی ئەو 12 منداڵ و مێرمنداڵە ئامادەبوون، کە لە بەرزاییەکانی جۆلان ئەو شوێنەی لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە، کوژران.
ئیسرائیل دەڵێت، حیزبوڵڵا هێرشەکەی کردووە و دوای ئەوە بنکەیەکی ئەو گرووپەی کردە ئامانج.
هێرشەکە رۆژی شەممە بوو و لەکاتی بۆردوومانەکەدا، منداڵەکان لە یاریگەیەکی تۆپی پێدا یارییان دەکرد.
حیزبوڵڵا رەتی دەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەوە هەبووبێت.
ئەوانەی کوژراون خەڵکی کۆمەڵگەی دورزی بوون. هەزاران ئەندامی کۆمەڵگەکە لە پرسەکەدا بەشداربوون و تابووتی کوژراوەکانیان بەنێو گوندی مەجدەلشەمس دا گێڕا.
بەشێک لە سەرکردەکانی جیهان سەرکۆنەی رووداوەکەیان کرد و داوای دانبەخۆداگرتن و رێگری لە فراوانکردنی شەڕ دەکەن.