رووداو دیجیتاڵ
لەنزیک کۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پارێزگای جەددەی سعودیە، شەڕە تەقە روویدا، لەئەنجامدا تەقەکەرێک و کارمەندێکی پاسەوانی کۆنسوڵخانەکە کوژران.
گوتەبێژی میدیایی پۆلیسی ناوچەی مەککە، لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەوە رایگەیاند "کاژێر 6:45ـی ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 28-6-2023) کەسێک کە چەکی پێبووە ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە پارێزگای جەددە راگرت و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیوە، هێزە ئەمنییەکان یەکسەر تەقەیان لێکردووە و دواتر شەڕە تەقە لەنێوان هەردوولا دروستبووە".
بەگوتەی گوتەبێژی میدیایی پۆلیسی ناوچەی مەککەی پیرۆز، لە ئەنجامی شەڕ تەقەکەدا تەقەرەکە و کەسێک کە هەڵگری وڵاتینامەی نیپاڵییە و لە پاسەوانانی هێزە ئەمنییەکانی تایبەت بە کونسوڵخانەکە بووە، گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی مەککە روونیشیکردووەتەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە بۆ زانینی وردەکارییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ